هەواڵ
180هه‌زار دینار له‌ مامۆستاو فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدرێت ‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه‌  رایده‌گه‌یه‌نێت ، سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بونه‌ته‌ كه‌فیلی هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی و داوایان لێده‌كات به‌زووترین كات كه‌فیله‌كه‌ سه‌ردانی گه‌نجینه‌كان بكه‌ن ، به‌مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی قیستی پێشینه‌كه‌ ، یان تا ته‌واوبوونی پشكی قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بوو و مانگانه‌ (180)هه‌زار دینار له‌ موچه‌ی كه‌فیله‌كه‌ ده‌بڕین.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه‌دا كه‌ واژۆی محه‌مه‌د كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كه‌ی له‌سه‌ره‌ تێیدا هاتووه‌:((به‌ نووسراومان له‌فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانه‌ی بونه‌ته‌ كه‌فیلی هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی، پێویسته‌ كه‌فیله‌كه‌ هاووڵاتی ئاگادار بكاته‌وه‌ كه‌ به‌زوترین كات سه‌ردانی گه‌نجینه‌ی راپه‌ڕین بكات بۆدانه‌وه‌ی قیستی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی)).
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووشه‌: به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی راپه‌ڕین موچه‌ی كه‌فیله‌كان بۆماوه‌ی (3)مانگ راده‌گرین ، یان تا ته‌واوبوونی پشكی قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بوو و مانگانه‌ (180)هه‌زار دینار له‌ موچه‌ی كه‌فیله‌كه‌ ده‌بڕین.

22656 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/25/2019 11:38:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ