زانست
كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى پارچه‌ نێزه‌كێك
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى نێزه‌كێك له‌ بیابانى ئیمارات بۆته‌ جێى سه‌ره‌نجى میدییا جیهانییه‌كان .
ده‌ركه‌وتنى پارچه‌ نێزیكێك له‌ بیابانى ئیمارات هه‌مووانى به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌، دوو هه‌فته‌له‌مه‌وبه‌ر پارچه‌ نیزه‌ك له‌بیابانى ئیمارات دۆزرایه‌وه‌ ، پاشان فه‌له‌ك ناسى ئیمارات هات پاش لێكۆڵینه‌وه‌ تواناى ئه‌وه‌ بخاته‌ ڕوو كه‌ى و بۆچى ئه‌م نێزه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ .
سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى مانگه‌  ده‌ستكرده‌كانى ئه‌بوزه‌بییه‌وه‌ توانییان به‌ گرته‌ ڤیدیۆ ئه‌وه‌ بخه‌نه‌ ڕوو كه‌كه‌ى ئه‌م نێزه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ .
سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ئه‌م ڕووداوه‌یان به‌ فه‌له‌ك ناسى ئه‌مه‌ریكى "ناسا" ئاگاداركرده‌وه‌ ، ده‌ركه‌وت هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دروست بوونى تۆپه‌ڵه‌ ئاگرینى گه‌ووره‌ كه‌له‌ بۆشایى ئاسماندا ڕوو ده‌دات ، هه‌روه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدییۆیه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ شه‌وى پێنجى ئه‌م مانگه‌ له‌ئاسمانى ئیمارات تیشكى ئاگرینى ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ .
"ناسا" ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ڕوودانى تیشكى كارۆ موگناتیسى كه‌ له‌ بۆشایى ئاسمان دا ڕوو ده‌دات.
پاش ته‌واو لێكۆڵینه‌وه‌ى مانگه‌ ده‌ست كرده‌كانى ئه‌بوزه‌بى بۆیان ده‌ركه‌وت ، ئه‌م تۆپه‌ڵه‌ ئاگرینه‌ (384ملیۆن) كم له‌خۆره‌وه‌ دووربووه‌ ، به‌قه‌ده‌ر "17" حه‌ڤده‌ ئه‌وه‌نده‌ى زه‌وى خێرا بووه‌ كه‌به‌ ده‌وورى خۆردا ده‌سوڕێته‌وه‌ .
هه‌ربۆیه‌ ئه‌م نێزه‌كه‌ توانیوێتى "67" هه‌زار كم له‌ سه‌عاتێكدا ببرێت .
هه‌ربۆیه‌ به‌په‌ستانى "93"كم توانیوێتى به‌رگه‌ هه‌واى زه‌وى بدڕێت و بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
3471 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/24/2019 12:26:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ