ترافیک
هاوتوچۆی ڕاپەڕین پلانی ڕۆژی جەژنی نەورۆزی ڕاگەیاند
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
ئەمڕۆ سێ شەممە 19 ی ئاداری 2019 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین پلانی ڕۆژانی جەژنی نەورۆزی ڕاگەیاند .


نه‌قیبی هاتوچۆ ،خۆشناو حسن ،  وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی ڕاپه‌ڕین به‌رنامه‌و پلانی ڕۆژانی نه‌ورۆزی ڕاگه‌یاند "  ئه‌وگه‌شتیارانه‌ی كه‌له‌شاروشارۆچكه‌كانی سنوری قه‌زای ڕانیه‌ ،ده‌یانه‌وێت بچن بۆ سه‌یرانگاكانی سنوری قه‌زای پشده‌ر ده‌توانن رێگای ده‌ربه‌ندی ڕانیه‌ به‌كار بهێنن به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆقه‌زای ڕانیه‌ (رێگای گڵه‌زه‌رد) به‌كار بهێنن وناتوانن ڕێگای ده‌ربه‌ند به‌كار بهێنن بۆگه‌ڕانه‌وه‌،ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی دروست نه‌بوونی ئاسته‌نگ و گرفتی هاتووچۆ ، هەروەها  هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ڕۆژانی نه‌ورۆزدا " .

ناوبراو وتیشی " هاتووچۆكردنی ماتۆڕسكیل به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌ ، هەروەها توانراوە  (10) هه‌زار بڵاوكراوه‌ و ڕێنمایی هاتووچۆ و ژینگه‌یی بۆ بۆشۆفێران و گه‌شتیارانی خۆشه‌ویست به‌مه‌به‌ستی پابه‌ندبوون و سه‌لامه‌تیان له‌ڕۆژانی نه‌ورۆزدا  ئامادە بکرێت و لەو ڕۆژەدا بەسەریان دا دابەش بکرێت ".

بەراورد بەساڵانی ڕابردوو لەمساڵدا لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەتەوەی نەورۆزەوە ئامادەکاری هەمەلایەن بۆ پێشوازی لە ڕۆژی یادی نەورۆز و گەشتیاران کراوە .
351 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/20/2019 9:24:58 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ