ترافیک
ئه‌م شه‌قامانه‌ى سلێمانى داده‌خرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، "له‌ئه‌مشه‌وه‌وه‌ شه‌قامی‌ سالم به‌ربه‌ست ده‌كرێت و له‌ 20ی‌ مانگیشدا به‌ته‌واوی‌ به‌ڕوی‌ ئۆتۆمبێلدا داده‌خرێت".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕائیدی هاتوچۆ كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "بڕیاردراوه‌ له‌كاتژمێر 12 ی‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ شه‌قامی‌ سالم به‌ربه‌ست بكرێت تاڕۆژی‌ 20 مانگ ، له‌20 مانگیشه‌وه‌ هاتوچۆكردنی‌ ئۆتۆمبێل تێیدا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت".

وتیشی‌:"له‌ڕۆژه‌ پشوه‌كاندا له‌ 21ی‌ مانگه‌وه‌  ڕێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ تونێلی‌ پێشره‌و ده‌كرێته‌ یه‌ك ئاراسته‌و هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌توانن ته‌نها بۆ ڕۆیشتن بۆ سه‌یرانگاكان به‌كاری‌ بهێنن ، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌شیان  له‌شارباژێڕه‌وه‌ ده‌بێت چیای‌ ئه‌زمڕ به‌كاربهێنن، به‌ڵام له‌كاتژمێر 5ی‌ ئێواره‌ تونێله‌كه‌ تایبه‌تده‌كرێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌".

ئاشكراشیكرد: "ئه‌فسه‌ران و ڕێپێدراوان له‌ڕۆژانی‌ (20، 21و 22) له‌ئه‌ركدا ده‌بن، جگه‌له‌وه‌ی‌ ئه‌ركی‌ خۆیان به‌جێده‌هێنن به‌سه‌ر سه‌یرانگاكاندا دابه‌شكراون".
2931 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/19/2019 10:59:32 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ