زانست
داهێنانی سیسته‌مێكی رۆبات بۆ به‌ هاناوه‌ هاتنی كه‌سانی په‌ك كه‌وته‌ و نه‌خۆش
 ئاڕاستە:سه‌یران على
لێكۆڵه‌رانی  ئه‌مریكى  رۆباتێكیان دروست كردوه‌  كه‌ ده‌توانێ خواردن بداته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای  خواردن یان نیه‌ .

 زانایانی  ئه‌مریكی  له‌ داهێنانی نوێ یان دا  توانیان رۆباتێك   درووست بكه‌ن  كه‌  ببێته‌ دیاریه‌ك بۆ  كه‌سانی په‌ك كه‌وته‌ و نه‌خۆش . 

به‌ پێ دوایین ئاماری وڵاتی  ئه‌مریكا نزیكه‌ی یه‌ك میلیۆن كه‌س  پێویستیان به‌ كه‌سێكى تره‌ تا خواردنیان پێ بدات   و ئه‌مه‌ش بۆته‌   كێشه‌   بۆ ئه‌و كه‌سانه‌، بۆ چاره‌سه‌ كردنی  ئه‌و كێشه‌یه‌  زانایان هه‌ستان به‌   داهێنانی ئه‌م رۆبوته‌   به‌ مه‌به‌ستی  یارمه‌تی دانی ئه‌و كه‌سانی نه‌خۆش و  په‌ك كه‌وته‌ .

شایانی باسه‌ ئه‌م  سیسته‌می رۆبوته‌ توانای جیا كردنه‌وه‌ی  چه‌ندین جۆر خواردنی هه‌یه‌  به‌و پێیه‌ی  سه‌ره‌تا وێنه‌ی خواردنه‌كه‌ ده‌گرێت  و له‌ رێگه‌ی  ئه‌و هۆشه‌ سه‌ناعه‌یه‌ی  بۆی دانراوه‌  ده‌توانی جۆری خواردنه‌كه‌ ده‌ست نیشان بكات و پاشان  به‌ پێى جۆره‌كه‌ی  هه‌ڵیبگرێت و پێشكه‌شی  نه‌خۆشه‌كه‌ی بكات. 

له‌ فارسیه‌وه‌ 

360 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2019 12:14:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ