زانست
ژنێك ده‌چێته‌ سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ
 ئاڕاستە:سه‌یران على
به‌رێوه‌به‌ری  رێكخراوى فه‌زایی ناسا رایده‌گه‌ینێ  ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌ ساڵی 2030 سه‌فه‌ر بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ده‌ست پێ بكات  و  یه‌كه‌م كه‌سیش كه‌ ده‌چێته‌سه‌ر هه‌ساه‌ری مه‌ریخ ژن بێت  .     

جیمز براید نستاین  به‌رێوه‌به‌ری  رێكخراوى فه‌زایی ئه‌مریكی  ناسا  له‌ وت و وێژێكی خۆی دا به‌ جه‌خت خستنه‌ سه‌ر   ده‌وری گرینگی  ژنان له‌ گه‌شته‌  فه‌زایی یه‌كاندا رایگه‌یاند ،ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ژنان یه‌كه‌م كه‌س بن كه‌ بچنه‌ ناو هه‌ساره‌ی مه‌ریخه‌وه‌ .

ناسا به‌ نیازه‌ له‌ ساڵانی داهاتوو دا   چه‌ندین  هه‌ڵمه‌ت ده‌ست پێ بكات بۆ سه‌ر هه‌ساه‌ری مه‌ریخ  .به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ ده‌یهه‌وێت  كۆتایی به‌و توێژینه‌وانه‌ی بهێنێت كه‌ مه‌ترسی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و  گه‌شته‌  فه‌زایی یانه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ  به‌ جێ ده‌هێڵێ. 

هه‌روه‌ها  براید نستاین  ئاماژه‌ی  به‌وه‌ دا بریار وایه‌ له‌رۆژی  29ی مارس دا  له‌ وێستگه‌ی  نێوده‌وڵه‌تی  له‌ لایه‌ن دوو خانمه‌وه‌ سه‌فه‌رێك بۆ فه‌زا ئه‌نجام ده‌رێت .

 له‌ فارسیه‌وه‌

404 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/13/2019 12:10:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ