زانست
ئینستاگرام زۆرترین زیانت پێ ده‌گه‌ینێ
 ئاڕاستە:سه‌یران على
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه‌ به‌ كار هێنانی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی  ئینستاگرام  زۆرترین زیانی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی  مرۆڤه‌كان . 

به‌ پێ راپۆرتێك كه‌ له‌ لایه‌ن  ئه‌نجومه‌نی  ته‌ندروستی  گشتی  ئینگلیسه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، ئینستاگرام به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و  سناپچاتیش به‌  پله‌ی دووهه‌م له‌ چاو  تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر زۆرترین  زیانی هه‌یه‌   و ته‌ندروستی    مرۆڤه‌كان   ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌
 
ئینستاگرام كه‌ نزیكه‌ی 700میلیۆن به‌كار هێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ جیهان دا  كاریگه‌ری خراپ  له‌ سه‌ر گه‌نجه‌كان و به‌تایبه‌ت ژنان به‌ جێ ده‌هێبَێ .

 ئه‌نجامی  ئه‌و  تاقیكردنه‌وانه‌ كه‌ له‌ سه‌ر 1500 گه‌نجی ته‌مه‌ن 14 بۆ 24 ساڵ   ئه‌نجام دراوه‌   ده‌ری خستوه‌ تا چ راده‌یه‌ك   تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان  كاریگه‌ری نیگه‌تیڤ له‌ سه‌ر به‌كارهێنه‌راه‌كانی به‌ جێ ده‌هێڵی.

هه‌ره‌وه‌ها ئه‌م ئه‌نجامانه‌ ده‌ریان خستوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئینستاگرام ،یوتیوب زۆرترین  كاریگه‌ری  پۆزه‌تیڤی هه‌یه‌له‌ سه‌ر گه‌نجه‌كان . 

له‌ فارسیه‌وه‌
959 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/11/2019 11:50:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ