زانست
سانسۆر ده‌خرێته‌ سه‌ر ئینته‌رنێت
 ئاڕاستە:سه‌یران على
دژی سانسور خستنه‌ سه‌ر جیهانی  ئینته‌رنێت  به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی  رووسیا رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان  و ناره‌زایه‌تی خۆیان  ده‌ربری ، به‌ڵام چالاك وانان   له‌ سه‌ر ئه‌و  باوه‌ره‌ن ئه‌مه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ به‌ته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان.

به‌ پێ زانیاریه‌كان  زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌س له‌   شاری مۆسكۆی پایته‌ختی   رووسیا   پاش په‌سه‌ند كردنی یاسای  به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی   به‌كار هێنانی  ئینته‌رنێت   له‌ رووسیا   خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریان ساز كرد.

 یه‌كیكَ له‌ خۆپیشانده‌ران كه‌  به‌ وته‌ی خۆی  بۆ ماوه‌ی  یه‌ك مانگ  به‌ هۆی تویتێكه‌وه‌  زیندانی كراوه‌  ده‌ڵێت   ده‌وڵه‌ت  به‌  سانسۆر حستنه‌ سه‌ر  ئینته‌ر نێت   شه‌ر له‌ گه‌ڵ ئازادی  ده‌كات. 

نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی رووسیاش رایانگه‌یاند  ،زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر كراون  به‌ڵام  هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌مه‌یان ره‌ت كردته‌وه‌ .

شایانی باسه‌ رۆژی پێنج شه‌مه‌ په‌رله‌مانی رووسیا دوو یاسای  بێ رێزی كردن و  هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته‌ی له‌ ئینترنێت په‌سه‌ند كرد . 

له‌ فارسیه‌وه‌ 
470 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/11/2019 11:33:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ