کۆمەڵایەتی
مۆمۆ چالێنج كوژرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
مۆمۆ له‌ناوبراوه‌ و چیتر پێویست به‌ ترس ناكات ، ئه‌و بوكه‌ڵه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستى ترساندن دروستكرابوو .

بە پێی ئاژانسی هەواڵی سكای نیوز-ی بریتانی، كیسوكی ئایزۆ-ی تەمەن 43 ساڵ كە بە رەگەز خەڵكی ژاپۆن-ە داهێنه‌رى مۆمۆیه‌ رایگەیاندوە:"مۆمۆ مردوە" و بوكەڵەكەم لەناوبردوە و هیچ كاتێك بە ئامانجی بەردەوامبون ئەو بوكەڵەیەم دروستنەكردوە.

ده‌شڵێت:" دەتوانن ئێستا ئاسودەبن، مۆمۆ مردوە، لەئێستادا لەناوبراوە و نەفرەتەكەی لەگەڵ خۆی بردوە."

داهێنەری بوكەڵەكە بەمەبەستی ترساندنی خەڵك چاوە گەورەكانی و پێ كەنینە تۆقێنەرەكەی لە فیلمە ترسناكەكانەوە وەرگرتوە، بوكەڵەكە لە راستیدا پەیكەری ژنێكە كە نیوەی جەستەی باڵندەیە. 

لە ماوەی ساڵی رابردودا مۆمۆ چاڵێنج بە شێوەیەكی فراوان بڵاوبوەوە و هەڵگری بیرۆكەی یاریەكی ترسناك بوو، بیرۆكەكە لەسەر بانگهێشتكردنی منداڵان بۆ ئازاردانی خۆیان بنیادنرابو.

چاڵێنجەكە لە رێگەی ناردنی نامەیەكەوە لە رێگەی وەتساپی مۆبایلێكەوە كە تایبەتە بە مۆمۆ دەستپێدەكات كە وێنەی دەموچاوە ترسناكەكەی لەسەرە و دواتر، بە شێوەیەكی زنجیرەیی نامەی چاڵێنج و هەڕەشە دەنێرێت بۆ ئەنجامدانی داواكاریەكانی لە ئازاردانی جەستەی خود، تا لە كۆتاییدا داوای خۆكوشتن لەو كەسە دەكات كە یاریەكە دەكات.

مۆمۆ، وێنەی ترسناك و توندوتیژی بۆ قوربانیەكانی دەنارد لە رێگەی وەتساپ-ەوە و لە ئەگەری ئەنجامنەدانی داواكاریە یەك لەدوای یەكەكانیدا هەڕەشەی جۆراوجۆری مەترسیداری لێكردون.

ئەوە لەكاتێكدایە، كیسوكی ئایزۆ سەرەتا لە ساڵی 2016 دا  ئەو بوكەڵەیەی بەناوی "باڵندەی دایك "دروستكردوە و دواتر لە پێشانگایەكدا لە تۆكیۆ بەشداریپێكرد و لەو رێگەیەوە بوكەڵەكە ناسرا.
2899 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/6/2019 11:48:53 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ