کۆمەڵایەتی
زه‌واجی سپی مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر خێزانه‌كان
 ئاڕاستە:سه‌یران على
زه‌واجی سپی یان زه‌واجی بێ به‌ڵگه‌ به‌ واتایه‌كی تر  زه‌واجێك به‌ بێ  رێ وره‌سمی هاوسه‌رگیری  كه‌ له‌م دواییانه‌ دا  له‌ وڵاتی ئێران بووه‌ته‌ باو و خامنه‌ی یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانی ناچار كرد له‌ قسه‌كانی دا  هێرشی توند بكاته‌  سه‌ر ئه‌م جۆره‌  په‌یوه‌ندیه‌ وبه‌ پیلانی دوژمنان ناوی لێ بنێت  و داوای  له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار كردقۆڵی لی َ هه‌ڵماڵن  ودژی ئه‌م دیارده‌یه‌ بوه‌ستنه‌وه‌  چونكه‌ ژێر  بینای  بنه‌ماڵه‌  ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌  و ده‌بێته‌  مه‌ترسی بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگا ,  كاربه‌ده‌ستانی ئێرانیش هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م  بابه‌ته‌ له‌ هه‌وڵێكیان دا بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی   بره‌ودان به‌م زه‌واجه‌  رۆژنامه‌یه‌كیان داخست  . 

زه‌واجی سپی كه‌ی سه‌ری هه‌ڵدا؟

ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا  پاش بزوتنه‌وه‌یه‌ك  به‌ ناوی بزوتنه‌وه‌ی  ئازادی ژن  سه‌ری هه‌ڵدا  و ئامانجی   ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌  گۆرانكاری بوو  له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی  ئابوری  و سیاسیه‌كان دا  كه‌  هه‌لو مه‌رجێكی  یه‌كسان بۆ ژنان بخوڵقێنن به‌ڵام دواتربه‌ هۆی تێنه‌گه‌یشتن له‌ واتاكه‌ی به‌لارێدا برا  و  ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ به‌  ئینقلابی  جینسی ناوی ده‌ركرد. و كۆمه‌ڵێك زیانی به‌  بزوتنه‌وه‌كه‌ گه‌یاند. 

 ئایا ئه‌م زه‌واجه‌  له‌ شه‌رع دا رێگه‌ پێدراوه‌؟

هاوژیانی له‌ وڵاتانی رۆژ ئاوا  كه‌له‌ ئێران به‌ زه‌واجی سپی ناسراوه‌   ژن و پیاو ده‌بنه‌ هاوبه‌شی ژیانی یه‌كتر به‌ بێ  هیچ  ماره‌ برین و رێ و ره‌سمێكی  هاوسه‌رگیری  وله‌ شه‌رعیه‌تی ئیسلام وله‌  لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیشه‌وه‌  رێگه‌ی پێ نه‌دراوه‌.     

له‌ جیهانی رۆژ ئاوا  سه‌ره‌رای گۆرینی  شێوه‌ی ژیان وله‌ گه‌ڵ ئه‌وش دا خراپ  بونی دۆخی ئابوری  ، خواست له‌ سه‌ر ئه‌م جۆره‌ زه‌واجه‌ زۆر بوه‌ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی  حه‌زه‌كانیان.

ئه‌گه‌ر بگه‌رینه‌وه‌  سه‌ر لایه‌نی  شه‌رعی بونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ ده‌بێ بڵێن  ته‌نیا بۆ بنیات نانی   بنه‌ماڵه‌، رازی بونی   دوو لایه‌نه‌كه‌   به‌س نیه‌ بۆ   هاوسه‌رگیری   و ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندیانه‌  ناشه‌رعین به‌ جۆرێك به‌ زینا  ئه‌ژمار ده‌كرێ  و ته‌نانه‌ت ناوهێنانی  ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ به‌ زه‌واج شتێكی هه‌ڵه‌یه‌.

هۆی زۆر بونی  خواست  له‌ سه‌ر ئه‌م  زه‌واجه‌   ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ  هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و له‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندیانه‌  دوو لایه‌نه‌كه‌  به‌رپرسیاریه‌تی كرده‌وه‌كانیان  هه‌ڵناگرن  ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك , له‌ لایه‌كی تره‌وه‌   نه‌بونی كه‌ش و هه‌وایه‌كی  له‌ بار بۆ زه‌واج  و   قورس بونی مه‌رجه‌كانی و خراب بونی دۆخی  ئابوری  له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی   راكێشانی   ئه‌م جۆره‌ زه‌واجه‌یه‌.     

كاریگه‌ریه‌ سلبه‌كانی ئه‌م جۆره‌ زه‌واجه‌  چین؟

ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ناتوانن پێناسه‌یه‌كی  باش بۆ خێزان بكه‌ن  و زۆر دره‌نگ  درك به‌ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی  ده‌كه‌ن و لێی تێ ده‌گه‌ن چونكه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌زمونێكی  باشیان هه‌بێت  له‌ هاوسه‌ر گیری دا.

لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه‌ ژنان به‌ چوونه‌ ناو ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌  زۆرتریان  سه‌دمه‌ ده‌بینن و  دوچاری تووندوتیژی ده‌بنه‌وه‌ چونكه‌ زووتر   هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ وكاریگه‌ری  نگه‌نیڤ  له‌ سه‌ر  ئه‌و ژنه‌  به‌ جێ ده‌هێلێێ .

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌  ئه‌و مناڵانه‌ی كه‌ له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ دا دروست ده‌بن   و هیچ یاسایه‌ك نایانگرێته‌وه‌  ده‌چێته‌ خانه‌ی  مناڵانی  بێ ناسنامه‌  و نامه‌شروع  و ئه‌وه‌ش له‌بار بردنی كۆرپه‌ ی نایاسایی لی ده‌كه‌وێته‌وه‌ . 

سزای ئه‌و جۆره‌  زه‌واجانه‌ له‌ ئیسلام دا چین؟

له‌ روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌  زه‌واجی سپی جۆرێك له‌ تاوانه‌ وسزای تایبه‌تی بۆ دانراوه‌  هه‌ر چه‌ند له‌ وڵاتانی رۆژئاوا  ناچێته‌ خانه‌ی تاوانه‌وه‌ به‌ڵام  له‌ ئێران دا كه‌ وڵاتێكی ئیسلامیه‌ و سزای جه‌ڵد و سجن كردن  بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دانراوه‌ . 

 له‌ فارسیه‌وه‌
15769 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/6/2019 10:43:29 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ