دۆسیە
بۆچی ڕاپەڕین کرا ؟
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
ڕاپەڕینی 5 ی ئازاری ساڵی  1991 بەیەکێک لە ڕاپەڕینە مەزنەکانی گەلی کورد بەڕابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەژماردەکرێت ، کە بووە هۆی ئازادکردنی بەشێکی زۆری خاکی باشوری کوردستان بەکەرکوکی قودسی کوردستانیشە لە ژێر دەستی ڕژێمی بەعسی ڕزگار کرا ، کە دواجار بەرهەمی ئەم ڕاپەڕین کە بڵێسەکەی لە شاری ڕانیەی دەروازە ڕاپەڕین و پایتەختی ئازادیەوە دەستی پێکرد بووە هۆی پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان .

پێش ڕاپەڕین ـ

لە دیدارێکی مێژووی دا کەمێژووەکەی بۆ مانگی 2 ی ساڵی 1988 دەگەڕێتەوە ، کە درووست (3 ) ساڵ پێش ڕاپەڕینی گەلی کوردە . سەرۆک مام جەلال لە سەر باروودۆخی باشوری کوردستان و سیاستە دووژمن کارو کاولکاریەکانی ڕژێمی پێشوی عێراق کە دژی گەلی کورد پەیڕەوی دەکات ، بەئاشکرا سەرۆک"  مام جەلال " پێشبینی ڕاپەڕین و ڕووخانی ڕژێمەکەی سەدام حسێنی دەکات ڕایگەیاندووە کە ( کۆمەڵانی خەڵکی گەلی کوردستان دەتوان ڕاپەڕن و خاکی کوردستان ڕزگار بکەن و بەوەدەتوانن مافی چارەنوسی خۆیان بەکار بهێنن " .

پێشبینیە بەدی هاتوەکەی سەرۆک " مام جەلال " لەوئانوساتەدا بە مەحاڵ دەبینرا ، هەربۆیە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک سەرمەشقی ئەم ڕاپەڕینە و بەهاوکاری لایەنەسیاسیەکانی ئەوکات خەونە لەمێژینەکەی گەلی کوردی بەدی هێنا.

ڕاپەڕین بۆچی کرا ؟

دەمێک ساڵ بوو گەلی کورد خاک و ئازادی لێ زەوتکراوبوو ، هەڵمەتی کۆمەڵکوژی ئەنفال و کیمیاباران و لادێ ڕووخان و بەعەرەب کردن و بە بەعسی کردنی بەسەدرا سەپێنرابوو ، یەکێتی نیشتمانی وەک یەکەمین هێزی باشور خاوەنداریەتی ڕاپەڕینەکەی کرد بە ئەرکی مێژووی خۆی هەڵسا ، زەمینەسازی ڕاپەڕینەکەش بە دروستکردنی سەدان شانەی چەکداری ناوشار و ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان خستە خزمەتی ئازادی و پاراستنی خاک و گەلی کورد ، بەدی هێنانی ئازادی و گەڕانەوەی مافی زەوتکراوی گەلی کورد توانی ئاواتی سەدان ساڵەی گەلی کورد بەدی بهێنێت .

ڕاپەڕین چۆن دەستی پێکرد ؟

محەمەد شامەڕوان ، لێپرسراوی کۆمیتەی  ڕێکخستنی ڕانیەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پێشمەرگەی سەرەتا و  بەشداربووی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " ئێمە وەک ڕێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی نیشتمان لە سەرەتادا کەژمارەمان 7 هەڤاڵ بوو بە تەوجیهاتی یەکێتی نیشتمانی ئێمە لە دەڤەرەکەدا لە ڕانیەو و حاجیاوا و چوارقوڕنەو سەرووچاوە ڕێکخستنەکانمان ڕێکخست و شانەچەکدارەکانمان ئامادەکرد ، شانە چەکدارەکانی بروسک و خەڵکی دەڤەرەکە ، بەپێ ی بڕیاری بەرەی کوردستانی کە یەکێتی ئەندازیاری ئەم ڕاپەڕینە بوون بڕیار بوو 7 / 3 ڕاپەڕین بکرێت ، بەڵام گوڕوتونینی خەڵکی بۆ ئازادی ڕۆژی 5 / 3 ڕاپەڕینەکە لە بەردەم مزگەوتی ناجیەخان لە ناو شاری ڕانیە دەستی پێکرد ، دواتر گشت داموو دەزگاکانی بەعس لەڕانیە لەماوەی چەند کاتژمێرێک پاکرایەوە   " .

ناوبراو وتیشی " لە دەوروبەری ڕانیە چەند فیڕقەیەکی سوپای عێراق بوونیان هەبوو ، مەترسی هاتنی سوپا بۆ ناوشاری ڕانیە لە ئارادابوو ،بەڵام ئێمەی شانەچەکدارەکان لە 8 شانەی چەکدار بووین لەگەڵ ئەو چەکدارانەی کە ڕێکخرابوون توانیمان ئەو ڕێگە سەرەکیانە کۆنتڕۆڵ بکەین تا سوپای عێراق نەتوانێت هێز بهێنێتە سەر شاری ڕانیە ، ڕێگریمان کرد لەو هێزانە بەرگریەکی قارەمانانە کرا ، تا ئەوکاتە هێزی پێشمەرگە نەگەیشت بوو پێمان ، دوای ئەو ڕۆژە شارۆچکەی حاجیاوا و چوارقوڕنە و سەروچاوە و شوێنەکانی تر پاکرایەوە ، کە شانە چەکدارەکانی برووسک سەربەیەکێتی نیشتمانی کوردستان بوون شانبەشانی خەڵک و چەکدار و لایەنەکانی تر توانرا ڕاپەڕین سەربخەن " .

دوای شاری ڕانیە بڵێسەی ڕاپەڕین  تەواوی کوردستانی گرتەوە ئەوەبوو لە ڕۆژی 21 / 3 / 1991 خەونەگەورەکەی گەلی کورد بەدی هات و بۆیەکەمین جار لە مێژووی ئەم گەلە دوای چەندان شۆڕش و قوربانی دان  کەرکوکی خاکی کوردستان ئازاد کرا ، 
هۆکاری سەر هەڵدانی ئەم ڕاپەڕینەی گەلی کورد کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەندازیاری بوو ، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەدرێژای مێژوو گەلی کوردی ژێر دەستە بووە هەمیشە لەلایەن دەوڵەتە زلهێزەکانی دنیا کورد دابەشکراوە ، لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکانەوە گەلی کورد کراوەتە قوربانی و لە ماف و ئازادی بێبەش کراوە ، بۆگەیشتن بە ئازادی و خۆبەڕێوبەری کورد هەمیشە تێکۆشاوە سەدان قوربانی داوە .

 دواجار ڕاپەڕینی کورد لە باشوری کوردستان ئەوخەونەی بەدی هێنا دەستکەوتی ڕاپەڕین ، جگە لە ئازادی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوونە دەستکەوتی ئەم ڕاپەڕینە .
805 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/5/2019 9:39:38 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ