دۆسیە
ساڵی 2019 ساڵَێكی پرله‌ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ ده‌بێت بۆ ئێران
 ئاڕاستە:سه‌یران على
به‌رده‌وام ده‌بیستین و ده‌بینین كه‌  كه‌سانێك به‌ گرنگه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی  ئێران  ده‌ڕوانن و شیكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن .                                                           

 بۆچی  2019 له‌ لایه‌ن  ئابوری ناسانه‌وه‌  دژوارترین ساڵه‌  له‌ مێژووی ده‌وڵه‌تی ئێران؟ 

 له‌ دوای  ده‌رچونی وڵاتی ئه‌مریكا له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی " به‌رجام" له‌ ڕۆژی  8ی مه‌ی 2018 ،  ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌  نێوده‌وڵه‌تیه‌ی  كه‌ له‌ سه‌ر به‌رنامه‌  ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران  له‌ نێوان وڵاتانی زلهێزی  جیهان  له‌وانه‌ "ئه‌مریكا ، روسیا ، چین ئه‌ڵمانیا ، فه‌رانسا ، ئێنگلێس"  به‌سترا ئێرانى گێڕایه‌وه‌ دۆخی  پێش ئه‌م رێكه‌وتنه‌  به‌ڵام به‌و جیاوازیه‌ی  كه‌ پێشتر سه‌رۆك كۆماری  ئه‌مریكا  ئۆباما بو و ئێستا ترامپی سه‌رسه‌خت سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكایه‌ ، هه‌ر چه‌ند  ئۆباماش  ئێرانی خستبوه‌ ژێر ئابلۆقه‌وه‌ ، به‌ڵام هێشتا بۆریه‌كی  هه‌ناسه‌ دانی هێشتۆتبوه‌ وه‌ بۆ ئێرانیه‌كان .                                                                                                                   
به‌ڵام ترامپ قۆڵی لێهه‌ڵماڵیوه‌  هه‌تا قورسترین  گه‌مارۆ ئابوریه‌كان  به‌ سه‌ر ئێران دا بسه‌پێنێ و ئابوری ئێران به‌ره‌ و داكشان و دابه‌زین به‌رێت زه‌ق كردنیان له‌ هیچ كۆششێك سڵ ناكه‌نه‌وه‌ . 

ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك  له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ خه‌ریكه‌  واده‌ی فرۆشتنی نه‌وتی ته‌واو ده‌بێت ، واته‌ به‌ هۆی ئه‌و گه‌ماروانه‌  ناتوانێت  نه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت  ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك وڵات هه‌بن  نه‌وتی ئێران به‌ كه‌متر بكڕن ، به‌ڵام ئه‌وانیش واده‌ی دیاری كراویان هه‌یه‌ و ناتوانن به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌یان بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و به‌ بێ ڕه‌زامه‌ندی  ئه‌مریكا  نه‌وت له‌ ئێران بكرن.
          
له‌كۆتایداده‌پرسین ئایا ئێران ده‌توانێت  ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ له‌ مه‌خزه‌نه‌كانی دا كۆیكردۆته‌وه‌  ساغ بكاته‌وه‌ ؟

له‌وه‌ڵامدا ده‌بێ بڵێین ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ رێگای نایاسایی بگرێته‌ به‌ر هاوكات به‌نرخێكی كه‌مترنه‌وته‌كه‌ی بفرۆشێت ئه‌مه‌ش  گه‌نده‌ڵی و ناڕوونی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت خۆی لێ ده‌رباز بكات.  
628 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/3/2019 12:14:19 PM
زیاتر ...

بیروڕا

زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ