بەوێنە : بەتایبەت لە بەهاران دا تەسبێح تەواکەری قات و جل وبەرگی کوردی پیاو وگەنجانە .
ئاڕاستە : هەردی حەسەن
ئێوارانی هەموو ڕۆژێ لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ڕانیە پیاوانی بەتەمەن لە گۆشەیەکی شەقامی گشتی ناوبازار بەدەم فڕۆشتنی تەسبێح و مامەڵەکردن لە کڕیاران کاتەکانی ڕۆژانی ژیانیان بەسەر دەبەن .
ڕەسو خدر یەکێکە لەو تەسبێح فڕۆشانەی کە ماوەی چوار ساڵە کاری فڕۆشتنی تەسبێحە ،ناوبراو بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " هەموو ئێواران ئێرە جێگەمانە ، بەهۆی ئەوەی فڕۆشتنی تەسبێح کارێکی ئاسان و ماندووبوونی نیە بۆیە پیشەی تەسبێح فڕۆشتن زیاتر لەناو چینی بەتەمەنەکان زیادی کردووە " .
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد " لە بەهاراندا بازاڕی تەسبێح گەرموو گوڕی بەخۆوە دەبینێت بەهۆی ئەوەی خەڵکی لە بۆنەکاندا جل و بەرگی کوردی دەپۆشن ، چونکە تەسبێح تەواوکاری جل و بەرگی کوردیە " .
ئەو تەسبێح فڕۆشە ئەشڵێت "تەسبێح جۆری زۆرە باشترینیان لاسورەیە و نرخی لە 50 بۆ سەرەوەیە هەشە بە 200 $ و زیاتریشە ، بەشێکی زۆر لە گەنج و پیر خویان داوەتە هەڵگرتن و بەدەستەوە گرتنی تەسبێح ".
|