دۆسیە
یه‌کێتی بڕیاریدا بە بیری نوێ و خوێنی نوێ خۆی نوێ بکاتەوە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریاریدا  تا ئەوكاتەی پارتی دیموكرات واژۆ لەسەر ئەو رێككەوتنە سیاسییە نەكات، كە رۆژی ٥ی ئەم مانگە لەنێوان وەفدی باڵای ھەردوولا كرابوو، بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پرۆسەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێم ناكەین.

ئه‌م هه‌ڵوێست و پێداگرییه‌ی یه‌ كێتی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوكی سه‌ربه‌رزه‌ كادیرانی هێنایه‌ ده‌نگ و ده‌ڵێن: یه‌کێتی بڕیاریدا بە بیری نوێ و خوێنی نوێ وه‌ک ئه‌وه‌ی دوێنێ کردی خۆی نوێ بکاتەوە،له‌ م ڕاپۆرته‌ی ئاڕاسته‌ بۆچونی كادیرانی یه‌ كێتی بزانه‌.

یه‌کێتی به‌ره‌و که‌ناری ده‌ربازبوون له‌ نه‌هامه‌تی یه‌کان لەنگەر دەگرێت

دانا محمه‌د سه‌ عید ده‌ڵێت ئێستا کاتی بێده‌نگی و چاوه‌ڕوانی یه‌ له‌و که‌شتی یه‌ی که‌ یه‌کێتی له‌ده‌ریایی ڕه‌سه‌نی نیشتمانی هه‌ڵگرتووه‌ و به‌ره‌و که‌ناری ده‌ربازبوون له‌ نه‌هامه‌تی یه‌کان لەنگەر دەگرێت .
ده‌شڵێت:له چاوەڕوانی دابن چونکه‌ بۆ جارێکی تر یه‌کێتی بڕیاریدا بە بیری نوێ و خوێنی نوێ وه‌ک ئه‌وه‌ی دوێنێ کردی خۆی نوێ بکاتەوە ، چونکە مێژووی دروستبوونی یه‌کێتی گەواهیدەری ئەو ڕاستیەیە کە گەنجان و خوێنی نوێ پێشەنگ و کارەکتەری سەرەکی و هەڵگری مەشخەڵی چاکسازی و پارێزەری ڕاستەقینەی یەکێتی ناو یەکێتین و کۆکەرەوەی هەمووانن لەدەوری چەپکە گوڵەکە و لەسەر بەڵێن و ڕێبازی (مام) بەردەوام دەبن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و سازش نه‌کردن له‌سه‌ر کێشه‌ چاره‌نووسازه‌کان و به‌تایبه‌تیش که‌رکوک و که‌رکوک و که‌رکوک .... 

کادران و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری یەکێتی هەمیشە به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ هه‌نگاوه‌کانی یه‌کێتی

دانا محمه‌د سه‌ عید ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ،گه‌نجان و کادران و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری یەکێتی هەمیشە به‌ ئومێده‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ هه‌نگاوه‌کانی یه‌کێتی بۆ تێکشکانی سیاسەتی تاک ڕەوی و کۆتایی هێنانی قۆرخکاری له تەواوی جومگەکانی کایه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی به‌شێوه‌ی دانوسان و گفتوگۆی ئاشتیانه ، وه‌ هەمووکاتیش سیاسه‌تکردن له‌گه‌ڵ کۆی لایەنەكان قبوڵە نه‌ک دژایه‌تی کردن بـەڵام سیاسه‌تکردن وەک خــۆیـــــان نەک لەسەر حسابی یــەکــێتــی .

ساڵانێکە یەکێتیی پێویستی بە کۆمەڵێک ھەنگاوی کردەیی هه‌یه‌

سه‌ركه‌وت زه‌كی كادیری یه‌ كێتی ده‌ڵێت:ساڵانێکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێویستی بە کۆمەڵێک ھەنگاوی کردەیی بۆ بەخۆداچونەوەی سیاسەتە دور مەوداو ھەنوکەییەکانی خۆی ھەیە و نەیکردوە. ھۆکارەکانی ھەندێکیان بڕوا ھێن و ھەندێکیشیان تەنھا لەبەر یەکڕیزی یەکێتیی و ڕابوردوەکەی و خوێنی شەھیدەکانی بێدەنگەی لێدەکرا. 
سەرئەنجام پیادەکردنی ئەو چەشنە لە سیاسەتی ناواقعی و ھەندێک جار بەرژەوەند پەرستانە و مەزاجی،گەیاندیانە لێواری ھەڵدێرێکی ترسناک کە چیتر بەردەوامی و پێدانەچونەوەی مەترسیەکانی سەر خودی یەکێتیی وەک دامەزراوەیەک و دەستکەوتە بەدیھاتوەکانی خستبوە بەردەم ھەڕەشەی جدیەوە. 

پێویسته‌یەکێتیی بگێڕێتەوە بۆ سەردەمی کارکردن

سه‌ركه‌وت زه‌كی باسی له‌وه‌شده‌كات:بۆیە پێداویستی قۆناغێکی نوێ ھاتبوە ئاراوە قۆناغێک یەکێتیی بگێڕێتەوە بۆ سەردەمی کارکردن و پەیوەست بون بە چەمکە بڕوا پێبوەکانی و سەردەمی تۆخکردنەوەی جیاوازیەکانی لەگەڵ دەوروبەرەکەی،قۆناغێک جارێکی تر خۆڕسکانە،بێ ئارایشت و سازش بنکەی کادر و جەماوەرەکەی بخاتەوە پشت سەرکردایەتیەکەی. سەرئەنجام جموجوڵە سیاسی و ھەنگاوە تۆکمە و خێراکانی کەلەچەند مانگی پێشوەوە دەستیپێکردوە بەو ئاقارەدا ڕێگەی گرتوەتە بەر کە ئەو بەربەستانەی ڕابوردو تێک بشکێنێت و ھەوڵی گەڕانەوە سەر شاڕێ ڕاستەقینەکەی خۆی بدات،ئەو شاڕێیەی بۆ ئازادی و ژیانێکی باشتر لەپێناویدا دروست بو.

یەکێتیی وەک ھێزێکی زیندو لەسەر ئەو چەشنە لە سیاسەت کردن دەمێکە ڕەخنەئاژن ئەکرێت

باس له‌وه‌شده‌كات:یەکێتیی وەک ھێزێکی زیندو لەسەر ئەو چەشنە لە سیاسەت کردن دەمێکە ڕەخنەئاژن ئەکرێت،بەڵام بەدەست نەبونی ئیرادەیەکی بەھێزەوە بەم ئاراستەیە دەیناڵاند. بۆیە پێدەچێت ئەندازیارەکانی ئەم سیاسەتە نوێیە قۆڵیان لێ ھەڵماڵیبێت و بڕیاری ڕاستەقینەیان بۆ پێداچونەوە دابێت،بۆیە لانیکەم لە ئیستادا ڕوی ململانێ ناوخۆییەکانیان بە ئاراستەی دەرەوەی خۆیدا وەرچەرخاندوەو لەسەر دوو بنەمای گرنگ سیاسەت ھەڵدەسوڕێنن،بنەمایەک ئاراستەیەکی نیشتمانی کوردستانی ھەیە و باشوری کوردستان تەنھا لەچوار پارێزگاکەدا نابینێتەوە و کەرکوک و ناوچەکوردستانیەکانی تری دەرەوەی ھەرێمی کردوەتە تەوەر،و بنەمای دوەم چیتر کۆمەڵانی خەڵک بەرگەی باجی سیاسەتی ھەڵەو گەندەڵی دەسەڵات،بێدادی و خراپی بژێوی،دواکەوتن و خۆخواردنەوە ناگرن و ئەبێت یەکێتیی ڕۆڵی پێشەنگی خۆی لەو بوارەدا بۆ چاکسازی جومگە ژەنگ تێداوەکانی بەدەست بھێنێتەوە.

ھەنگاوەکانی ئێستاو ئەمدواییەی،خوێندنەوەی پۆزەتیڤانەی جێی ئومێدیان بۆ دەکرێت

ده‌شلێت:بۆیە ھەنگاوەکانی ئێستاو ئەمدواییەی،خوێندنەوەی پۆزەتیڤانەی جێی ئومێدیان بۆ دەکرێت و دواجار جگە لە ڕێکخستنەوەی باڵانسی ھێزی سیاسی لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق پێشبینی بەخۆداچونەوەو چاکسازی لە سیستەمی حکومڕانی لەبەرژەوەندی خەڵکدا لێ بەدیدەکرێت و بۆ خودی خۆیشی ھەنگاوێکی بوێرانەو ھەڵوێستێکی دروستی ناوە،کەدوای ماوەیەکی زۆر لە دڕدۆنگی،متمانەی گێڕاوەتەوە بۆ بنکە جەماوەرییەکەی و ھەمویانی خستوەتەوە پشت سەرکردایەتی و ئەندازیارە زرنگەکانی ئەم سیاسەتە ڕاستەقینە یەکێتییانەیەوە.بەڵام دەستەبەری ئەم بەدەنگەوەھاتن و یەکدەنگی و خرۆشی کادرو جەماوەرە،بەردەوامی ئەم ھەنگاوانە و پاشەکشەنەکردن و سازش نەکردنە لەسەر مافە سەرەتاییەکانی خەڵک و دواجار ڕێکخستنەوەی نێوماڵەکەشیەتی بۆ خۆ پاکردنەوە لە ژەنگ و ڕزیوییەکانی جەستەی خۆیشی.



كادیرێكی تری  یه‌ كێتی ده‌ڵێت :یەکێتی دەتوانێ لووتکەی ھەڕەمەکە بگرێ

كادیری یه‌ كێتی بڵند ساڵه‌ح له‌ فه‌یسبوك نوسیویتی :ئەوەی لەپەرلەمانی کوردستان ڕویدا شتێکی چاوەڕوانکراو بوو ھەرچەند پارتی زۆر باش دەزانێ حکومڕانی بەبێ یەکێتی پێناکرێت...
یەکێتی دەتوانێ واز لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بھێنێ چۆن پارتی و گۆڕان دەنگیان لەسەرداوە با ھەر وابڕوات پۆستێک دووجێگرەکەی پارتی بێ ھیچ سەرکەوتوونابێ .

پێویسته‌ یەکێتی مەرجی پۆستی سەرۆکی ھەرێمی ھەبێت
بۆ بەشداری لە حکومەت یەکێتی مەرجی پۆستی سەرۆکی ھەرێمی ھەبێت، کاتی ئەوەیە مێزەکە ھەڵبگێریتەوە ھەموو شتێک پێچەوانە بکەینەوە، وەک ھەڤاڵ پاڤێل تاڵەبانی دەڵێ : کاتی ئەوەیە حزبەکان دوایی یەکێتی بکەون چیتر ئێمە دوایی ھیچ ھێزێک ناکەوین .

بــــۆ کێشەی کەرکوک پێویستە چیتر یەکێتی چاوەڕێی پارتی نەکات

بڵند ده‌شڵێت:بــــۆ کێشەی کەرکوک پێویستە چیتر یەکێتی چاوەڕێی پارتی نەکات لەسەر دوو بنەما سەرۆکی پارێزگا دابنێ :
١-بنەمایی ھێز و دەسەڵات زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنێ پارێزگا بگوڕێ.
٢-مەرکەزییەت لە ڕێگەی سەرۆک کۆمارەوە پۆستی پارێزگار دابنێ .
ئیتر کات کاتی کردارە قسەو گفتار ھیچی لێ سەوز نابێت.
1947 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/20/2019 11:25:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ