هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی دەستگیر کردنی چەند تۆمەتبارێک ڕادەگەیەنێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیر کردنی چەند کەسێک کە تۆمەتبارن بە کەیسی جۆراوجۆر ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەش دەکات:تێیدا ژن و مێرد منداڵیشی تێدایە.

ئەمڕۆ ١١-٢-٢٠١٩ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاڕاستە ئامادەی بوو نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند:لە ٩ی ئەم مانگەدا باندێکیان دەستگیر کردووە لە باخێکدا کە کریستاڵ و مادە بێھۆشکەرەکانیان بەکار ھێناوە و دەستگیر کردنی باندەکەش سەرەتا لە دیار نەمانی ئەفرەتێکەوە دەستی پێکرد کە ھاوڕێی یەکێکیان بووە و لەگەڵ خۆیدا بردیەتی بۆ باخەکە و لەوێ بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن ڕێگەیان پێ نەداوە بگەڕێتەوە بەڵا ھێزەکانی پۆلیس ئاشکرایان دەکەن و خاوەن باخەکە و پێنج کەسی تریان دەستگیر کردوە کە یەکێکیان ئافرەتەکەیە.

وتیشی:سەرەڕای دەستگیر کردنی تۆمەتبارێکی تر کە کریستاڵ و مادەی بێ ھۆشکەری بەکارھێناوە،ھێزەکانی پۆلیسی شەوانە ١٠ تۆمەتباری تریان دەستگیر کردووە کە تەقەیان کردووە و پشێویان ناوەتەوە.

وتەبێژەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەش کرد:ھێزەکانی نەھێشتنی تاوانیش ٥ کەسیان دەستگیر کردووە کە دزیان کردووە و تێدا ژنێک بوونی ھەیە،ھەروەھا مێردمنداڵێكیش كە بە ئەنقەست جامی چەند ئۆتۆمبیلێکی شکاندووە دەستگیر کراوە.

باسی لەوەش کرد:سەرجەم ئەو تۆمەتبارانە بەبڕیاری دادوەر بەند کراون و لەلایەن پۆلیسیشەوە دەستگیراوە بەسەر کەرەستە و کەلوپەلەکانیاندا.

622 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/11/2019 2:54:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ