هەواڵ
بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی 5 هەزاردۆنم زەوی زیانی زۆری بەجوتیاران گەیشتوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆر باران لە سنوری ئێدارەی ڕاپەڕین باریوە جگە لە سودی زۆری بۆ ئاوی ژێر زەوی هاوکاتی زیانی زۆری بە زەوی داچێنراوی گەنم و جۆی  جوتیارانی دەڤەرەکە گەیاندوە .

خدر عبدوڵا بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ڕانیە تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لەسنوری بەڕێوبەرایەتیمان نزیکەی ( 81 )هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵیمان هەیە کە بۆ ئەمساڵ ( 75 ) هەزار   دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە ،وە ( 2 )  هەزار دۆنم زەوەی بە جۆ داچێنراوە ، کۆی گشتی باران بارین لە سەنتەری شاری ڕانیەو دەوروبەری تا ئەمڕۆ بڕی ( 857 ) ملیم باران باریوە کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو " .

ناوبراو وتیشی " بەهۆی زۆری ڕێژەی دابارینی بارانەوە ئاستی ئاوی دەریاچەی دووکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە کە بەو هۆیەوە ( 5 ) هەزار دۆنم زەوی داچێنراو ژێر ئاوی دەریاچەکە کەوتوە ، هەروەها بەهۆی ئەوەی زەویە کشتوکاڵیەکانی ئێمە کە زەوی قوڕین و ئاو زۆر لەخۆ دەگرن وەدابارینی ئەو ڕێژە زۆرە بارانە زیانی زۆری بە ڕەگی ڕووەک گەیاندوە کە کاریگەری دەکاتە سەر بەرهەمەکەی ".

هەروەه ئاماژەی بەوەشکرد " ڕێژەی زۆری ئەو دابارینی بارانە سروشتی یە ، بۆ ئەوەی بتوانرێت قەرەبووی ئەو زیان و زەردبوونەی گەڵای گەنمە داچێنراوە بکرێتەوە  جوتیاران دەتوانن بە ڕشاندنی زەویەداچێنراویەکانیان بە بەکارهێنای پەینی گەڵای ، یاخود پەینی یۆریا بەکاربهێنن ".

435 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/11/2019 1:01:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ