هەواڵ
لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم سلێمانی به‌ پاكترین شار ده‌ستنیشانده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
قائیمقامی سلێمانیرایده‌گه‌یه‌نێت ، بەهۆی بەدواداچون و چاودێری بەردەوامی لیژنەهاوبەشەكان ، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان شاری سلێمانی یەكێكە لە شارە هەر پاكەكان لەرووی پێداویستی خۆراك و رۆژانەی هاوڵاتیان.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 11ى 2ى 2019 بە ئامانجی زیاتر پێشخستنی كارەكانیان و چڕكردنەوەی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان , ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی له‌گه‌ڵ هەریەك لە" بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی و بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری چاودێری  بازرگانی و بەڕێوەبەری پێوانە و كۆنتڕۆڵی جۆری و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری و  ئاسایشی ئابوری و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی" كۆبۆوه‌ .
 
ئاوات محەمەد رایگەیاند: لیژنەهاوبەشەكان  رۆڵێكی یه‌كجار گرنگى دەبێت لە ووشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە هەر كارێك  كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت .
 
راشیگه‌یاند: لیژنەهاوبەشەكان بەپێی یاسا و رێنماییەكان كارەكانیان جێبەجێدەكەن و ئەركیان داكۆكی كردنە لە مافی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لەهەر كارێك كە ببێتەمایەی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی.

 ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژانە لەرێگەی " 32" لیژنەی جیاوازەوە چاودێری هەموو شوێنەكان دەكرێت و بەهۆی چاودێری بەردەوام و بەدواداچونی لیژنەكان بۆ بازاڕ و ماركێت و شوێنە گشتیەكان تارادەیەكی بەرچاو زۆربەی شوێنەكان پابەندن بە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن كە ئەمەش بۆ هەموو لایەك جێگەی دڵخۆشییە.
 وتیشی : ئەم هۆكارانە وای كردووە سلێمانی ببێتە یەكێك لە باشترین شارە پاكەكان لەرووی پێداوییستی خۆراك و رۆژانەی هاوڵاتیان نەك تەنیا لەسەر ئاستی هەرێم بگرە لەسەر ئاستی شارەكانی تری عێراق .

 لە بەرامبەر ئەو كارە گرنگانەش كە كردویانە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری لە سەرپێچی كاران قائیمقانی سلێمانی دەستخۆشی لە هەموو ئەندامانی لیژنەهاوبەشەكان كرد و داوای لێكردن بەهەمان گیانی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە بەردەوام بن , داواشی لێكردن وەك هەمیشە لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەكان كارەكانیان جێبەجێ بكەن و مامەڵەیەكی نەرم و  نیان لەگەڵ هەموو لایەكدا بكەن .
503 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/11/2019 12:55:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ