زانست
له‌مه‌ودوا له‌ گوگڵه‌وه‌ بزانه‌ زانیارییه‌كانت دزه‌ى پێكراوه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر جار ده‌بیستی و ده‌بینی پێگه‌كان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕووبه‌ڕووی دزه‌پێكردن و ئاشكرابوونی زانیاری به‌كارهێنه‌ران ده‌بنه‌وه‌، گومان دروست ده‌كه‌ن لای به‌كارهێنه‌ر ئاخۆ زانیاری ئه‌وانیش دزی پێكراوه‌ ، ئایه‌ پێویست ده‌كات ئیمه‌یڵ و وشه‌ی تێپه‌ڕ نوێ بكه‌نه‌وه‌ یاخود نا.

ئێستا گوگڵ پێوه‌كراوێكی بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ داناوه‌ به‌ناوی Password Checkup بۆ پڕۆگرامی گوگڵ كرۆمی سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كان كه‌ ده‌توانێت به‌ به‌كارهێنه‌ر بڵێت ئه‌و ئیمه‌یڵ و وشه‌تێپه‌ڕه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت بۆ چوونه‌ژووره‌ی هه‌ر وێبسایتێك سه‌لامه‌ته‌ یان نا، ئایه‌ پێویست به‌گۆڕین و نوێكردنه‌وه‌ی ده‌كات.؟

Password Checkup چۆن كارده‌كات:

كاتێك له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و وشه‌ی تێپه‌ڕه‌وه‌ ده‌ته‌وێ بچیته‌ ناو وێبسایتێك پێوه‌كراوه‌كه‌ی گوگڵ ڕاسته‌وخۆ زانیارییه‌كان ده‌پشكنێت و ده‌گه‌ڕێت به‌ناو ئه‌و داتابه‌یسه‌ی  كه‌ هه‌یه‌تی و تۆماری هه‌ژماره‌ دزه‌كردووه‌كانی تێدایه‌، ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كانی تۆی تێدا هه‌بوو ، ڕاسته‌وخۆ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ به‌ گۆڕینی زانیارییه‌كانت و نوێ كردنه‌وه‌یان.

سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى.
485 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/11/2019 12:52:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ