هەواڵ
پۆلیسى سلێمانى داوایه‌ك له‌ هاوڵاتییان ده‌كات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
به‌شى ڕاگه‌یاندنى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هاوڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 44 ساڵ كه‌ دانشتوى شارى سلێمانییه‌ و بارى ده‌روونى جێگیر نییه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌ ماڵ ده‌رچووه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كات هه‌ركه‌س زانیارى له‌سه‌رى هه‌یه‌ ئاگادارییان بكاته‌وه‌.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ى پۆلیسدا هاتووه‌:ھاوڵاتی (سامان جەمال عەلی) لەدایکبوی ١٩٧٥ دانیشتوی شاری سلێمانی کە باری دەرونی کەمێک جێگیر نییە، لەرۆژی ٢٠١٩/١/٢٢وە لەماڵ چۆتە دەرەوەو تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەھاوڵاتیان دەکات کە ھەر کەسێک زانیاری لەبارەیەوە ھەیە پەیوەندی بکات بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە( ٣١٩٤٠١١ ، ٣١٩٤٠١٢).
1334 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/10/2019 2:39:32 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ