کۆمەڵایەتی
له‌هه‌رێم پیاوێك كوژراوه‌و بكوژه‌كه‌ى ڕایكردووه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

لە هه‌ولێر پیاوێكى ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ى  ده‌كوژرێت و بكوژه‌كه‌ش ڕاده‌كات.

هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 50 ساڵ له‌گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی شاری هه‌ولێر له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا‌.

وتیشی: له‌ ئێستادا هۆكاری رووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ ، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ لە‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

باسى له‌وه‌شكرد: بكوژه‌كه‌ هه‌ڵاتووه‌ و تا ئێستاش هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.
337 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/10/2019 12:45:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ