سلێمانی
خوێندنگەیەک داھاتی چالاکییەکانی بۆ کاری خێرخوازی تەرخان دەکات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

خوێندنگای ئامادەیی گەشەی ناحکومی لە سلێمانی فیستیڤاڵێکی کەلتوری و ھونەری ساز دەکات و داھاتەکەشی بۆ کاری خێرخوازی تەرخان دەکات.

لەو بارەیەوە نسار ئەبوبەکر یەکێک لە سەرپەرشتیارانی فیستیڤاڵەکە تایبەت بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند:فستیڤاڵەكەمان بریتی بوو لە ئەنجامدانی چالاکی هونەری و نمایشکردنی خواردنی کوردەواری و کاری دەستی کە سەرجەمیان لەلایەن خوێندکاران خۆیانەوە ئامادە کراون.

وتیشتی: بڕیارمان داوە داهاتی چالاکییەکان بۆ کاری خێرخوازی خەرج بکەین.

ئاماژەی بەوەش کرد:لەم ساڵدا ئەمە دووەمین فستیڤاڵە و داھاتی کاری یەکەمیشیان بۆ نەخۆشخانەی ھیوا تەرخان کردووە.

1529 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/9/2019 3:09:13 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ