تەندروستی
ئه‌و خۆراكانه‌ چین كه‌ شوێنى گۆشت ده‌گرنه‌وه‌ !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان ڕۆژانه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ین گۆشت بخۆین به‌تایبه‌تى گۆشتى سوور ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین جار گوێ بیستى ئه‌وه‌ بوین كه‌ زۆر خواردنى گۆشت زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌یاد مه‌كه‌ گۆشت ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پڕۆتین و له‌ش پێویستى پێیه‌تى ، هه‌وڵ بده‌ ته‌ركى نه‌كه‌یت به‌ڵام كه‌متر بیخۆ .
دووركه‌وتنه‌وه‌ت له‌گۆشتى سوور بزانه‌ چه‌ند سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت :-
دوور ده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ قه‌ڵه‌و بوون و زیاد بوونى كێشى له‌شت ، چونكه‌ زۆر خواردنى گۆشتى سوور كێشى له‌ش زیاد ده‌كات .
دوور ده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ زوو پیر بوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێستت ساف و جوان ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌جیاتى گۆشت خووبده‌یته‌ سه‌ووزه‌ و میوه‌ .
كه‌متر ئه‌گه‌رى توش بونت هه‌یه‌ به‌ شێر په‌نجه‌ .
به‌ دوورده‌بیت له‌ توش بونت به‌ شه‌كره‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵ.
ڕزگارت ده‌بێت له‌ وورگ  و كۆبوونه‌وه‌ى چه‌وورى وورگ .
ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ شوێنى گۆشت ده‌گرنه‌وه‌ بریتیین له‌ (كه‌له‌رم و قه‌رنابیت و سپیناخ و جه‌رجیر و مه‌عده‌نووس و قۆخ و سێوو فاسۆلیا و نۆك و نیسك و ماست و شیر و هێلكه‌ و په‌نییر ).
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
512 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/6/2019 12:59:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ