هەواڵ
مۆڵەتێكى كاتى دەدرێت بەئۆتۆمبیله‌ بارهەڵگرەکان
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت دەدات بەوئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کە لەناوشار و کۆڵان و گۆڕەپانەکانی ناو گەڕەکەکان ئۆتۆمبێلەکانیان ڕا دەگرن و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات: له‌ ئه‌گه‌رى سه‌رپێچى كردنیشدا سزا دەدرێن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌ راگه‌یاندنی هاوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاندووه‌:بەڕێوەبەری بەشی هاتووچۆی ناوشار ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت ئەدات بەوئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کە لەناوشار و کۆڵان و گۆڕەپانەکانی ناو گەڕەکەکان ئۆتۆمبێلەکانیان ڕا ئەگرن
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌:ڕائدی هاتووچۆ"هێمن فایەق" دوای دەست بەکار بوونی وەک بەڕێوەبەری هاتووجۆی ناوشار و بەفەرمانی بەڕێوەبەری هاتووچۆی گەرمیان لەهەوڵی ڕێکخستنی ناوشارو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ناوشاردایە،بۆیە داوا لەسەرجەم شۆفێرانی بارهەڵگرەکان دەکات کە لەناوکۆڵان و گۆڕەپانەکانی ناو شار بارهەڵگرەکانیان ڕانەگرن.

له‌ ئه‌گه‌رى سه‌رپێچى كردنى ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: لەدوای یەک هەفتە لەڕێنماییکردن سزای هەموویان دەدرێت.

به‌شی هاتوچۆی ناوشاری كه‌لار یه‌ك هه‌فته‌ مۆڵه‌ت ده‌داته‌ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانی ناو شاری كه‌لار كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆڵانه‌كان و له‌و شوێنه‌ی شاره‌وانی بۆیداناون رابگرن.
472 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2019 11:52:54 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ