زانست
فڕۆشتنى هه‌ردوو ئایفۆنى ٧ و ٨ ڕاگیرا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
کێشە و سکاڵایەکان بەرۆکی ئەپڵ بەرنادەن، ئەپڵ بە سکاڵایەکی کۆمپانیای کواڵکۆم فرۆشتنی ئایفۆن ٧ و ٨ ـی لە کۆگا فەرمییەکانی خۆی لە وڵاتی ئەڵمانیا ڕاگرت.

هه‌فته‌ى ڕابردوومیدیا جیهانیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد:کۆمپانیای کواڵکۆم بەڵێننامەیەکی بە بڕی ١.٥٣ بلیۆن دۆلار لەگەڵ دادگای ئەڵمانیادا واژۆ کردووە تاوەکو دەسەڵاتی خۆیان بەکاربهێنن بۆ وەستاندنی فرۆشتنی ئایفۆن ٧ و ٨ لە وڵاتی ئەڵمانیادا لە لایەن ئەپڵەوە بە هۆی شکاندنی ڕێککەوتننامەیەکی نێوان دوو کۆمپانیاکە لە لایەن ئەپڵەوە بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پاراستنی وزەی کۆمپانیای کواڵکۆم لە نێو دوو مۆبایلەکەدا، دوا جار بە پێی بڕیاری حکومەتی ئەڵمانیا ئەپڵ فرۆشتنی ٢ مۆدێلەکەی ئایفۆنی لە وڵاتەکەدا ڕاگرت.

لە ئێستادا ئەپڵ فرۆشتنی ٢ ئایفۆنەکەی لە ماڵپەڕی خۆی لە وڵاتەکەدا و لە ١٣ کۆگای خۆی لە شارەکانی وڵاتەکەدا وەستاندووە ، بەڵام کۆگا نافەرمییەکان بەردەوامن لە فرۆشتنی ٢ مۆدێلی ئایفۆنەکە لە وڵاتەکەدا.

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ هۆکاری درووست بوونی کێشە لە نێوان ٢ کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە بۆ پشت پێ نەبەستنی ئەپڵ بۆ درووست کردنی ڕەقەکاڵا و چیپەکان بۆ ئایفۆنەکانی لە لایەن کۆمپانیای کواڵکۆمەوە و پشت بەستنی بە کۆمپانیاکانی دیکە ، لە مانگی ٩ ی ساڵی ڕابردوودا بە هەمان شێوە کۆمپانیای کواڵکۆم سکاڵای لە دژی ئەپڵ تۆمار کرد بە تۆمەتی پێدانی وردەکاری خاوەندارێتی کۆمپانیای کواڵکۆم بە کۆمپانیای ئینتێڵ لە لایەن ئەپڵەوە.

ڕۆژی هەینی لەسەر کێشەکە دادگای کردنی ٢ کۆمپانیاکە لە سان خۆسێی ویلایەتی کاڵیفۆڕنیای ئەمریکا بە ئامادەبوونی دادوەر Lucy Koh ئەنجام دەدرێت ، ڕەنگە ئەمەش وەکو کەیسەکانی پێشوو بەسەر ئەپڵدا بشکێتەوە و بە بڕە پارەیەکی زۆر غەرامە بکرێت.
7857 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/9/2019 11:23:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ