هەمەڕەنگ
بۆ جوانى و ڕه‌ونقى قژ ئه‌م سێ زه‌یته‌ به‌كاربهێنه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌مان قژمان له‌وه‌رزه‌ سه‌رماو زستاندا توشى ووشك بوونه‌وه‌ ده‌بێت و بژ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و جوانى و ڕه‌ونقه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى له‌ده‌ستى ده‌دات و زۆرجار ڕووتاندنه‌وه‌ و بوونى مخۆركه‌ له‌م وه‌رزه‌ زیاتر ده‌بێت .

هه‌ربۆیه‌ به‌كارهێنانى سێ زه‌یت له‌م وه‌رزه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ قژ :

زه‌یتى گوێزى هندى : ئه‌م زه‌یته‌ زۆر گرنگه‌ بۆ قژ ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ كانزاییه‌كان و ترشییه‌ چه‌ورییه‌كان و ڤیتامینات ده‌به‌خشێته‌ قژ ، هه‌ربۆیه‌ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ قژ ، چونكه‌ قژ ته‌ندروست ده‌كات ، ده‌توانى بیده‌ى له‌ پێستى سه‌ریشت و ته‌نها دواى "30" خوله‌ك بیشۆیت.

زه‌یتى باده‌م : ئه‌م زه‌یته‌ پێستى سه‌ر و قژ له‌ ووشك بوونه‌وه‌ ده‌پارێزێت و یارمه‌تى ده‌ردانى چه‌وورى قژ و پێستى سه‌ر ده‌دات و ڕێگرى هه‌ڵوه‌رینى قژ ده‌كات .

زه‌یتى زه‌یتون: به‌باشترین زه‌یت داده‌نرێت به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌ ، چونكه‌ مادده‌ى خۆراكى تێدایه‌ كه‌ ده‌یبه‌خشێت به‌ قژ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1202 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/9/2019 11:06:48 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ