هەمەڕەنگ
چۆن له‌م وه‌رزه‌ پارێزگارى له‌ پێستت ده‌كه‌یت !
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى وه‌رزى زستان پێستمان توشى ووشك بوونه‌وه‌ ده‌بێت ، به‌تایبه‌تى پێستى ڕووخسار زیاتر دووچارى هه‌ستیارى ده‌بێته‌وه‌ و ووشك ده‌بێته‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاو و هه‌واى سارد كه‌ كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر پێست به‌جێ ده‌هێڵێت .

باشترین ڕێنمایى بۆ جوان مانه‌وه‌ى پێستت له‌ وه‌رزى زستاندا :-

سه‌ره‌تا له‌وه‌رزى زستاندا پێویسته‌ به‌ئاوى شله‌تێن ڕوخسار بشۆرێت نه‌ك به‌ئاوى سارد، پاشان ووشكى بكه‌ره‌وه‌ به‌ خاولییه‌كى نه‌رم ئینجا ده‌توانى زه‌یتى سروشتى لێ بده‌ى .
پێویسته‌ ئه‌و سابوونه‌ى كه‌ ڕوخسارى پێ ده‌شۆیت سروشتى بێت دوور له‌ مادده‌ى كیمیاوى بێت ، و له‌گه‌ڵ پێستت بگونجێت .
هه‌رچه‌نده‌ تیشكى خۆر كه‌متر هه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌ ، به‌ڵام پێش چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ هه‌ر كرێمى دژه‌ خۆر به‌كاربهێنیت .
له‌م وه‌رزه‌ پێست له‌ هه‌فته‌یه‌كدا پێویستى به‌ دووجار به‌كارهێنانى ماسك هه‌یه‌ .
هه‌تا ده‌توانى له‌م وه‌رزه‌ ئاوى ئه‌و میوانه‌ بخۆ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین "سى" وه‌كو پرته‌قاڵ و لیمۆ و و میوه‌ مزره‌مه‌نییه‌كان.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
738 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/6/2019 12:10:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ