سلێمانی
مارگرێت بەھرە و توانای منداڵانی فێرخواز دەردەخات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
کۆمەڵگەی پەروەەدەیی مارگرێت لەڕێی فیستیڤاڵێکی ھونەرییەوە بەھرە و توانای منداڵانی فێرخوازان پەرە پێ دەدات.

ئەمڕۆ یەک شەممە ٣٠-١٢-٢٠١٨ بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا -سلێمانی و لێپرسراوی یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردە و دایکان و باوکانی فێرخوازانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت لەھۆڵی تەلاری ھونەر لە سلێمانی فیستیڤاڵێکی ھونەری بەڕێوەچوو.

 مژەد عەباس سەرپەرشتیاری گشتی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت تایبەت بە ئاڕاستە ڕایگەیاند:فیستیڤاڵەکەمان ھاوکاتە لەگەڵ ھاتنی ساڵی نوێ ٢٠١٩ کە پێکدێت لە میوزیک و سەما و گۆرانی و شانۆ.

وتیشی:سەرجەم چالاکییەکانیش لەلایەن فێرخوازانەوە نمایش دەکرێت کە قۆناغی باخچەی ساوایان و بنەڕەتی تاکو پۆلی ٨ دەگرێتەوە.

مژدە عەباس ئاماژەی بەوەش کرد:ئامانجمان دەرخستنی بەھرە و توانای منداڵانی فێرخوازانە و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و شادییە.

744 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/30/2018 11:41:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ