ترافیک
هاتوچۆى سلێمانى كاره‌كانى ڕاده‌گرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

هاتوچۆى سلێمانى به‌بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى زاینییه‌وه‌ كاره‌كانى بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ڕاده‌گرێت .

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ رایگەیاندووە:"ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەین کە بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە بەرواری 27-12-2018 کارەکانی رادەگرێت".

باسى له‌وه‌شكردووه‌:راگرتنی کارەکان بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریارییە ، بەڵام بەهۆی پشووی سەری ساڵ تا بەرواری 2-1-2019 کارەکان دەوەستێت ، و دوای ئەو بەروارە هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.
373 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/26/2018 10:09:15 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ