سلێمانی
پێگە و کاریگەری ژن لەچوارچێوەی جەنگدا دەخرێتەروو
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز

کتێبخانەی گشتی سلێمانی لەچوارچێوەی چالاکییەکانیدا کۆڕێک بۆ نوسەر و شرۆڤەکار پارێزەر ماردین جەلال لەژێر ناونێشانی ڕۆڵی ژن لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان ساز دەکات.

کۆڕەکە ئەمڕۆ ١١-١٢-٢٠١٨ لەھۆڵی شاعیر لەتیف ھەڵمەت لە ناو کتێبخانە بەڕێوەچوو،وە لەوبارەیەوە ماردین جەلال بۆ ئاڕاستە ئاماژەی بەوەکرد:پێگە و کاریگەری ژنمان خستەروو لەچوار پارچەی کوردستان کە چۆن لەنێو ئەو زەمەنە پڕ لەجەنگییەی رووبەرووی کورد بووەتەوە جێگەیان دیاربووە و چەندین نمونەی زیندوومان باس کرد کە ژن ھەمیشە شۆڕشگێر بووە و بەشێوەیەکی چالاکانە بەشدار بووە لەجەنگەکاندا.

وتیشی:ئەگەر ژن بەتەواویش بەشداری شەڕی نەکردبێت بەڵام جەوھەری شەڕەکە بووە،روحێتی شەڕەکە بووە،چونکە دوژمن ھەردەم کوردوویەتی بە ئامانج و پەیڕەو و پرۆگرامی خۆی لەسەر داناوە.

562 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/11/2018 1:01:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ