به‌وێنه:فیستیڤاڵی پڕلهچالاكى جۆراوجۆر له خوێندنگاى ئاماده‌یی برادۆستى كچان
ئاڕاسته: پشتیوان عه‌زیز
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 10-12-2018 خوێندنگاى ئاماده‌یی برادۆستى كچان له‌سلێمانى فیستیڤاڵى هونه‌رى ساڵانه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و سه‌رپه‌رشتیارى فیستیڤاڵه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ربارى ئاشنابوونى خوێندنكاران به لایه‌نه زانستى وئه‌ده‌بى وهونه‌رى و نزیكبوونه‌وه‌ى زیاترى خوێندكاران و مامۆستایان له بۆنه‌كه‌دا هاوكات ده‌ڕبڕینى خۆشحاڵیشمانه به ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ى خوێندنگاكه‌مان دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى.
له فیستیڤاڵه‌كه هه‌ریه‌كه له پێشكه‌شكردنى سرودى نیشتمانى له لایه‌ن خوێندكارانه‌وه و پیشاندانى سێكوچكه‌ى بابان كه خوێندكاران خۆیان ڕۆلِى ههرسَ شاعیرى گه‌وره‌ى كورد نالى و سالم و كوردى و لایه‌نى زانستیش وه كارى فیزیایی و بایۆلۆجى و كیمیا خرایه‌روو،هاوكات لایه‌نى ئه‌ده‌بیش وه‌ك خستنه‌رووى چه‌ندین كه‌سایه‌تى و شوێنه‌وارى مێژوو به‌رێوه‌چوو،هه‌روه‌ها لایه‌نى كورده‌وارى فه‌رامۆش نه‌كرابوو كه نمایشكردنى چه‌ندین خواردنى كورده‌واریانه و جل‌و به‌رگى ره‌سه‌نى كوردى و ئه‌نجامدانى خه‌نه‌به‌ندان به‌ده‌ستورى كۆنى كورده‌وارى و له‌گه‌ڵ گرنگى ژینگه تێدا به‌خوێندكاران ئاشنا كرابوو.
|