بیروڕا
دەنگهەڵبڕینی لاهور و دڵەکوتێی پارتی
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

پارتییەکان تووشی نەخۆشی دڵەکوتێ بوونە بەدەرکەوتنی لاهوری شێخ جەنگی لەهەولێرو دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەو ئەو هەموو دیدارەی کە نوسینگەکەی بەرناکەوێت لەمیواندا.
دڵەکوتێ یەکێکە لەنەخۆشییە باوەکان، ئەم نەخۆشییە لەترسەوە ڕوودەدات، کاتێک مرۆڤ یان ئاژەڵان لەپڕ ڕووداوێکیان بەسەر دێت، تووش دەبن بەدڵەکوتێ و ئیتر وەک نەخۆشی لەگەڵیان دەمێنێتەوە.
پارتی واهەست دەکات ساڵ ساڵی حەفتاو پێنجە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەنراوە، پارتی نەک لەناو خۆیدا ناوێرێت باسی نوێبوونەوە بکات تەنانەت هەموو نوێبوونەوەیەک لەدەرەوەو لەهەرکوێ بێت پارتی لێی دەترسێت و بەمەترسی دەزانێت بۆسەر خۆی، پارتی وادەزانێت هەموو نوێبوونەوەیەک لەداخی ئەو دەکرێت.
ترسی پارتی لەیەکێتی نوێ چەند سەرەیە، لەلایەک نەیتوانی کۆنگرە دوابخات و ڕێبگرێت لەنوێبوونەوەی یەکێتی، پاشان سەرکردایەتی نوێ کە هیچیان بەدڵی پارتی نییە، لەلایەکیتریش لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆک کە پارتییەکان حەزناکەن لەخەویشدا بیبینن.
کاتێک هاوسەرۆک دەچێتە هەولێر و لەواقیعدا دەبینرێت ئەوا یەکسەر پارتییەکان توشی دڵەکوتێ دەبن و دەکەونە حاڵەتێکەوە دڵەکوتێ ناهێڵێت شەو خەویان لێبکەوێت و ئیسراحەت بکەن.
بزەبت زۆرتەواوە دەنگهەڵبڕینی لاهور شێخ جەنگی لەلای پارتییەکان ناخۆشە! چونکە کاتێک ئەم دەنگەی هاوسەرۆک لەهەولێری پایتەختەوە بەرزدەبێتەوە کە پێشتر تەواو چۆڵکرابوو بۆ پارتی، ئەوا لەگوێی پارتییەکاندا بەردەوام دەنگ دەداتەوەو توشی گوێ ئێشەیان دەکات و خەویان لێ شووم دەکات.
ئەو دەنگهەڵبڕینەی لاهور شێخ جەنگی لەهەولێرەوە، لای پارتی نامۆیە، چونکە نزیکەی پانزە ساڵە حیزب و لایەن و گروپ و سەرکردەو توێژێکی کۆمەڵگە لەهەولێردا نەیوێراوە دەنگهەڵبڕێت و ناهەقییەکانی هەولێر لەتیڤییەکانەوە بەیان بکات.
لاهور شێخ جەنگی پارتی توشی دڵەکوتێ کردووە، ئەم نەخۆشییە تووشی مرۆڤ ببێت یان ئاژەڵ پێش هەموو شتێک لاوازی دەکات و پەکی دەخات، توشبوونی پارتیش بەم دڵەکوتێیە ئەنجامێکی باشی نابێت.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ