بیروڕا
دەرفەتی عادل عەبدولمەهدی
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد


ئەم هەویرەی دوورخستنەوە یان دەست لەکارکێشانەوەیەی (عادل عەبدولمەهدی) سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاو زۆر دەکێشێت. ئێمە لەدوو وتاری ڕابردوودا بەیەک ناونیشان (دەست بەعادل عەبدولمەهدییەوە بگرن) لەبەرواری (۱٤ ــ ۷)و (۲ ــ ۹)ی ۲۰۱۹ نوسیومانەو وتوومانە : پێویستە بەئاسانی عەبدولمەهدی لەدەست نەدرێت و دوورنەخرێتەوە.

(۱ــ)

عادل عەبدولمەهدی دەرفەتێکە پێش ئەوەی بۆ کورد باش بێت، بۆ نێو ماڵی شیعی باشە. شیعەکان ئەگەر لەڕۆژانی داهاتوودا عەبولمەهدی لەدەسەڵاتیش دووربخەنەوە، فیگەرێکیتریان نییە هێندەی عەبدولمەهدی کۆدەنگی ناوخۆیی شیعی لەسەربێت. عەبدولمەهدی دەرفەتێکەو نابێت شیعە لەدەستی بدات، چونکە ئەوەی ئەمڕۆ باس دەکرێت بۆ جێگرتنەوەی عەبدولمەهدی وەجهگەلێک نیین بتوانن ببنە مایەی ڕێکخستنەوەی ماڵی شیعی و ناوخۆی عێراقیش، بۆیە دوورکەوتنەوەی عەبدولمەهدی بەدوای خۆیدا دۆخێک دەهێنێتە عێراق و ناو پرۆسەی سیاسی کە هەمووان خۆزگە بەزەمەن و مێژووی عەبدولمەهدی بخوازین، چونکە شیعەکان کەسێکی نوێیان نییە پێشکەشی ئەو پۆستەی بکەن و شتێکی نوێی لێچاوەڕێ بکرێت، هەموو ئەوانەیش چاویان لەکورسییەکەی عەبدولمەهدییە هەموو ئەو کارەکتەرانەن پێشتر لەسەر ئەو کورسییەی عەبدولمەهدی دانیشتووەو لای گەلانی عێراق ناسراون.
بۆیە ئەگەر شیعەکان و بۆ عێراقیش دەرفەتی عادل عەبدولمەهدی لەدەست بدەن، ئەوا پێدەچێت ئاسان نەبێت کەسێکیتر لەناوماڵی شیعەدا ئامادەبکرێت هەمان ڕۆحی گفتوگۆ و لێکتێگەشتنی هەبێت بۆ عێراق بەگشتی و بۆ نێوانی هەولێر و بەغداد بەتایبەتی.

(۲ــ)

بۆ کورد گرنگە پێش ئەوەی بگاتە (۲٥ ــ ۱۰ ــ ۲۰۱۹) و خۆپیشاندەرەکان بێنەوەسەر شەقام بەهێزێکیتر، خۆیان یەکلایی بکەنەوە کە ئایا لەگەڵ مانەوەی عەبدولمەهدیدان یاخود ئەوانیش داوای دەست لەکارکێشانەوەی دەکەن؟
لەعەهدی عەبدولمەهدیدا خەریکە نێوانی هەولێر و بەغداد ئەهوەن دەبێتەوە و ئاراستەی پەیوەندییەکان بەرە و بەغداد دەڕۆنەوە، کەواتە نابێت کورد دەرفەتی ئەم بناغە باشەی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر دەستی عەبدولمەهدی لەدەست بدات و دەبێت کۆمەک بەبەهێزبوونیشی بکات.
خاڵێکی گرنگی پاڵنەری دژایەتییەکان بۆ عادل عەبدولمەهدی نزیکییەتی لەکوردەوە و پرسی ناردنی موچەی هەرێمە لەڕێککەوتنەکانی عەبدولمەهدی لەگەڵ نوێنەرانی کوردو جێکردنەوەی لەناو میزانییەی عێراق و دەنگدان بەو پرۆژە یاسایە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆیە لەدەستدانی دەرفەتی عەبدولمەهدی واتە هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو ڕێککەوتنانەی لەنێوان هەرێم و بەغداددا هەیە بەچاودێری عەبدولمەهدی.
لەکاتێکدا عەبدولمەهدی هێشتا لەسەر کورسییەکەی دانیشتووە و موسیڕڕە لەسەر ئەوەی دەست لەکار ناکێشێتەوە، بەڵام چەندان کەسایەتی شیعی لەپشت دەرگای ژوورەکەی سەرۆک وەزیرانەوە وەستاوە و تموحیان لەو پۆستەیە، بۆ کورد باش ئەوەیە نەدات لەدەرگاکە بۆچوونە ژوورەوەی ئەو تموحبازانەی! شیعە، بەڵکو باش وایە پارێزگاری لەدەرگاکە بکات بۆ نەچونەژوورەوەیان و نەهێڵێت ئەم دەرفەتەی عەبدولمەهدی لەدەست بچێت.
‌‌ زیاتر ...
شه‌هریه‌ احمد
ئاری عومه‌ر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ