بیروڕا
پیرۆزبایی و بەرنامەی نوێ لەیادی یەکێتیی نیشتمانییدا
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد

هەموو تاکێکی بەویژدان کۆکە لەگەڵ ئەوەی کە دامەزراندنی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) گۆڕینی ئاراستەی مێژووی کوردە لە لەبارێکەوە بۆ بارێکی دیکە، یان دەتوانین بڵێین مێژووی کورد پێش یەکێتیی و پاش یەکێتیی، دوو مێژووی گەلێک جیاوازە لەیەکتر، دەتوانین مێژووی پێش دەرکەوتنی یەکێتی (1975)، ناو ببەین بەمێژوویەکی داکشاوی خەبات و مێژووی پاش یەکێتیش ناوببەین بە مێژووی هەڵکشاو، وەک چۆن لەئەدەبیاتی سیاسی کورددا مێژووی پێش یەکێتی مێژوویەکی شکست و نیکۆیە ئەوا لەگەڵ دەرکەوتنی یەکێتی ئیدی مێژوویەکی پڕ سەرکەوتن و هەڵسانەوە دەست پێدەکات.

ئەوەی لەگەڵ تەئسیسبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاتەبوون، بەهیچ حیزب و ڕێکخراو و شۆڕشێکی دیکەی کوردی لەهیچ قۆناغێکی دیکەی مێژووی کورددا نەهاتۆتەبوون،  جوانی ئەم دەرکەوتن و وەرچەرخانە سیاسی و شۆڕشگێڕییە لەوەدایە کە لەساڵی 1975ەوە تاکو ژیانئاوایی سەرکۆک و کاریزماو باوکی ڕۆحی حیزبەکە (مام جەلال) بەردەوام (لقە شۆڕش)ی لەبوارەکانی میدیا، ژن، ڕێکخراوەیی، نەتەوەیی، دپلۆماسی، فیکری، وەرزشی و .....هتد لەگەڵ خۆی هێناوە.

دەبێت بڵێم مەخابن!، لەدوای ژیانئاوایی سەرۆک مام، ئەم حیزبە پاشەکشێیکردووە لەو بوارانەی کە بەبوونی یەکێتی لەکوردستاندا گەشەیان کرد وەک (ئازادی، دیموکراسی، خەباتی مەدەنی، حکومەت، پەرلەمان، مافی یەکسانی..... و هتد).

لەم یادەدا، تەواوی پیرۆزباییەکانم قبوڵە، بەڵام لەگەڵ دانانی بەرنامەیەکی قوڵ و فرەبواریشم بۆ ئەم حیزبە کە بتوانێت یەکێتی بکاتەوە حیزبە خەمخۆرەکەی گەل، لەیادی یەکێتیدا دەبێت یەکێتییەکی بەبەرنامە بێتەوەسەر گۆڕەپانی سیاسی و فەرمانڕەوایی لەکوردستان، یەکێتییەک کە جێگای ئومێدی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت، لەو ڕۆژەوەی یەکێتی پاشەکشێی کردووە لە دەسەڵات و چەند لێدانێکی ناوخۆیی بەرکەوت؛ ئیدی گەل و هاوڵاتیانی کوردستان خەمخۆرێکی ڕاستەقینە نابینن کە بەپێی پێویستی ئەوان و تێرکردنی پێویستییەکانیان لێیانەوە نزیک بێت.

لەوەزیفەکانی ڕەخنە؛ وەزیفەی (سیاسی و ئەخلاقی) دوو بنەمای گرنگە ئێمە لەم نووسینە بیخەینەڕوو:

یەکەم: لەوەزیفەی ئەخلاقیدا، کاتێک ئێمە ڕەخنە لەیەکێتی دەگرین، ئەوا نەیارێتی ئێمە نییە بۆ ئەم حیزبە پڕ ئومێدەی هاوڵاتیان، بەڵکو ڕوانگەی ئەخلاقی ئێمەیە کە نامانەوێت ئەم حیزبە هەڵەی هەبێت، لەڕوانگەی ئەم وەزیفەیەوە، دەبێت ڕەخنەگر هەڵەی یەکێتی بەهەڵەی خۆی بزانێت.

دووەم: لەوەزیفەی سیاسی ڕەخنەشدا، مەبەست ئەوەیە کە، ئەم حیزبە جوڵە سیاسییەکانی ناتەواوی تێدایە و بۆ ئەوەیە کە خۆی چاک بکات.

بوونی بەرنامەیەکی پێویست و هەمەچەشن بۆ ئێستای یەکێتی پێویستییەکی گەورەی ئەم قۆناغەی یەکێتییە و دەبێت لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا ڕابگەیەنرێت، ئەوکات پیرۆزباییەکانیش جوانتردەبن و زیاتر دڵمان پێیخۆش دەبێت.
‌‌ زیاتر ...
شوان جاف
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نیاز سەعید عەلی
تەحسین تەها چۆمانی
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
نه‌سرین كورده‌
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ