بیروڕا
ئێستا رۆژهە لاتی ناوەراست گۆرانکاریی تێداروودەدات گەلی کورد لەکوێی هاوکێشەی رووداوەکاندایە ؟
نه‌سرین كورده‌

  ئایا کورد دەتوانێت رێبازێکی گونجاو بۆ ئامانجە ستراتیژییەکانی کورد لە ناوئەو گۆرانکارییە کتوپر وخێرایانەدا  دەدۆزرێتەوە  ؟   گومانی تێدانیە لەدنیادا  حکومەتەکان و نەتەوەیە یەکگر تووەکان ئاگادارن سەدان ساڵە لەناو جەرگەی رۆژهەلاتی ناوەراسدا گەلێکی خاوەن خاك و فەرهەنگ  وکەلتووری تایبەت بەخۆی بەلام لەتەواوی مافەکانی بێبەشکراوە قەیرانە سیاسییە کان کە بەرۆکی کوردیگرتوە راپێچکردنی کوردە بۆ ناو کێشە دەستکردەکان ئەوکێشانەی عێراق لە پێناوی مانەوەی حکومەتەکەی کازمی بەئەنجامی. دەگەیەنن  دیاترین کێشەی گوندەکانی کەرکوك  ناوچەجێناکۆکەکان کەهەرایەکی گەورە ی نایەوەبۆ کوردەکان کەواتەقەیرانی سیاسیییەکانی ئەمرۆ بوونەتە دیاردەو  پێشهاتگلێك لەبەردەم کوردە بۆ نەگەیشتن بەحەقی روای کورد وهەرێمی کوردستان کەچەندین ماڵ ئاوارەو دەربەدەربوون وچەندین  شەهیدو بریندار لێکەوتۆتەوەئەمە ئەزمونێکی سەختە بۆکوردو نەیارانی کورد بەردەوام لەهەوڵی شێواندنی ئارامی هەرێمی کوردستاندان بون.

بەحەق بۆیە یەکێتیەکمان و وەفدە تێکۆ شەرەکانمان جەخت لەسەر ئەوەدەکەنەوە بەدیالۆک وگفتوگۆی کراوە دەرگای  هەموو ئەوپرسانە والا بکەن  کە ئیستازۆرترین هەرای ناوەتەوە، یان بەدیوێکی تر  پێکهاتەکان لەسەری ناکۆکن  لەکاتێکدا کورد رەوای خۆیەتی ئیترواز لە توانج تێگرتن وشکاندن وهەوڵە ئاژاوە گێرەکان بگرێت کەبۆتە هۆی دروستکردنی درزی گەورە.
 ئەگەر نەگەرێنەوە بۆ هیچ شتێکیش هەستدەکەین کەپێویستە دەسەلات وگەورە سیاسیەکانی کورد  لەژێر چەتری ماڵی کوردو ئایندەی هەموومان خەبات بکەین کەئەوەش بەیەکگر تووی  گوتاری کوردی پێویستە بەلام لێرەدا دەبێت بپرسین تاچەند هەموو لایەنە سیاسیەکان پابەند دەبن بەگەشدان بە گوتاری کوردی ماوەیەکی زۆرە هەندێك لەسیاسیەکان لەبەردەم میدیاکاندا هەموو ئامادەییەک دەردەبڕن بۆیەکێتی نەتەوەیی بەلام لەواقیعدا شتێکی دیکە دەکەن  و ئێستاش کاتی ئەوە یە خەڵکی کوردستان بەجیاوازی بیروراوە گوشار بخەنە سەر لایەنەکان تاکو یەکێتی کوردان دروست بێت وچەتری کورد ماڵی ئایندەی هەموومانە چونکەئاشکرایە دوژمنانی کورد هیچ رێگریەکی ئاینی و مۆراڵی بۆلەناوبردنی  کورد بەربەستیان ناکات ،
بەدڵنیاییەوە  دوژمنی کورد ئێستا زۆر پەستن بەو گۆرانکاریانە چونکە ترسیان هەیە کورد ببێتە دەوڵەت.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ