یەكێتی ژنان هەمیشە پڕۆژە و بەرنامەی باشیان بۆ ژنان هەبووە
نهسرین كورده
یەكێتی ژنانی كوردستان ڕۆڵ و كاریگەری باشی هەبووە لەسەر ڕەوشی ژنان لەكوردستاندا ،مەبەستمە بڵێم ئەو ڕێكخراوە هەمیشە پڕۆژە و بەرنامەی باشیان بۆ ژنان هەبووە كەمتەرخەمیان نەكردووە لە ڕێگای بەرنامە و دراما و هەواڵەكان كە ژنان ڕۆڵیان تێدا بینیووە بەڵام میدیا نەیتوانیوە خزمەتی دۆزی ژنان بكات وەك پێویست وەكو خۆی وێنەیەكی نەبەخشیوە بە ڕەگەزی مێ.
بەجۆرێك كەژنان هەوڵ و ماندو بوونی زۆریان لەكایەكانی سیاسی و كاركردن لە چوارچێوەی ماڵەوە ودەرەوە ، بەردەوام ژنان كێشە كۆمەڵایەتیەكانی هەرردوو ڕەگەز ڕوو بە ڕوویان دەبێتەوە چوونكە بەربەستەكانی ژنان زۆرن بۆ نموونە پێشكەوتن و وەرگرتنی پۆست بۆ بەڕێوەبردن لە ناوەندی بڕیاردا زۆر كەمن ، بە شێوەیەكی گشتی لەم بارودۆخەی ئێستا لەچوارچێوەی قەیرانی ئابوری و دەیان كێشەی نوێ و ڕوداوی نامۆی كۆمەڵایەتی لە ئارادایە و لە ڕوماڵ كردن و دروست بوونی گۆڕانكاری و ڕەوتی نوێ و بووژانەی فكریدا ژنان ڕۆڵیان هەیە، ئەو كێشانەی كە ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی بابەتیانە ئەزموونی كاری خۆیانە گەشە و پێشكەوتنی ژنان لە دام دەزگا گشیتیەكانی وڵات لە دادگا و حكومەت و یاسا پێكەوە دەبنە هێز بۆ یەكتری .
كەپڕسیار لەسەر بابەتە كۆمەڵایەتیەكان دروست دەبێت دەیانەوێت كێشەكان ببێتە ئەركێكی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی كێشەكان واتا گفتوگۆ لەگەڵ خاوەن گرفت و بڕیاربە دەستان بۆ بەهێزیكردنی بەها كۆمەڵایەتیەجوانەكان كۆمەڵگا بپارێزێت گرنگە ژنان لە كاركردن لە دەرەوە و لە ماڵەوە ئەركێكی پیرۆزی كاركردن لەسەر دەرخستنی كێشەكان فێركردن و ڕۆشنبیركردنی ژن هاتنەناو كایەی سیاسی لای ژنان و بەشداری پێكردنی كارای ژنان پێویستە، چوونكە پلانی ڕێكخستنی باری ئابوری كاریگەری خۆبەڕێوەبردن ڕۆڵی ژنانە پێشكەوتنی ژن و بەشداری لە پێشختنی سیاسی وڵات ئابوری ڕەوشی سیاسی لێپرسراوێتی كۆمەڵ ڕێكخستنەوەی وێنەدانەوەی ژن و چەندین پرسی تر تایبەت بەژن هەیە .