بیروڕا
ئاڵوزییە کانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەوکوێ
نه‌سرین كورده‌

  کوردستان وا بۆ چەند ساڵ  دەچێت حوکمی خۆی دەکات  و نەیتوانی ببێتە رەمزی  نمونە ی جوان وبە هێزکردنی کەلتووری حوکمرانی کوردستان.
 دۆخی کوردستانیش بێ کەموکورتی نەبوە،  ئەوە نەبێت حکومەتێکی هەرێمی کوردستان و باش وبە هێزودروستمان  هە بێت پێیوستمان بەهەنگاوی زیاترەو ئەوەش  دواکەتوویی  و نەگەیشتنمان بە ئاستە باشەکانی  حوکمڕانی دروست پەیوەندی بە زوڵم و کاریگەر کاری نە شیاوی داگیر کەرانەوە هەیەو هەندێکیش هی خۆمانە.  
 ئێستا عێراق بە قوناغێکی هەستیارو گرنکدا تێدە پەرێت بە هۆی کەمبوونەوەی متمانە لە نێوان پێکهاتە سەرەکییەکانی عێراقدا ئەمەش کاریگەری خراپی بۆسەر دۆخی سیاس و ئەمنی و کۆمەلایەتی هەبووە و بەجۆڕێک کەگەل بە دەست نەبوونی دامو دەزگای دەستوری وسیستمێکی تایفی و دوور لە هو شیاری و هە ستکردن بەیەکسانی دەنا ڵێنن ئەمە وێرای ئاڵوزییەکان نێوان بەغدا و هە رێمی کوردستان بۆیە لێرەوە ناکۆکیەکان زەقتر بوو نەوەو رەنگیاندیەوە لەسەر پەیوەندیەکان وکێشە لەسەر مادەی /۱٤٠ ی دەستوور وئەوناوچانە کەلەکوردستان دابڕێندراون ولە نێو دەستووری هە میشەیی عێراقیشدا ئاماژەی بۆکراوە یان لەسەر بودجەی هەرێم و مەسەلەی نەوت و غازو  پێشمەر گە کە تا ئێستا وەکو خۆیان بە هەڵپەسێردراوی  ماوەتەوە  هەر چەندە دەستوور بەروونی باسی لێوە کردوەو دەکرێ چارە سەر بکرێت ئەگەر لە ئێستا شدانەکرێ پێویستە لە داهاتوودا کاری بۆبکرێت.
  حکومەتی عێراق لە ڕوانگە سیاسیە وە سەیری مەسەلەکان دەکات بەشێوەیەکی هەمیشەی  وەکو کارتێکی گوشار بەکاری دەهێنت تاکو کوردەکان وابەستە بکات بەناوەندو دەسەلاتەکانی عێراقە وە زیاتر هەوڵی رێکە وتنی سیاس بدرێت بەمەش  کورد ناتوانێت جەخت بکاتەوەلە سەرمادەکانی دەستوور زۆر جار بەغدا بۆ نزیکبوونەوە هەندێ رێککەوتنی زارەکی و تەنانت نووسراویش ئیمزاکراوە کە خۆی واپیشان دەدات کە پەرۆشی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان وکێشەکان بەئاڕاستەی چارەسەربیان بەن وکۆتایی بەبەستەڵەکی نێوان هەرێمی و بەغدا بهێنن،  بەڵا دوای دەرکەوتووە تەنها مەبەستی  بەفیرۆدانی کات و درێژکردنەوەی هەمان سیاسەت کە عێراق دەستی داوەتێ نابێ ئەوەشمان لەبیر چێت کەولاتانی ئیقلیمی رۆڵی بەرچاویان هەیە لە دەستێوەردان و گۆرینی رێرەوی مەسەلەکان بەئاقارێکی دیکەوبەردەوامی بارگژییەکان تەنانەت بەکار هێنانی هێرش لەبەرمبەر ئەوەی ئەو ولاتە خوازیارنین کوردەکان  پە یوەندیان لەگەڵ هەندێ ولات پتەوبێت کەهەست دەکەن مەترسییە بۆ سەر بەرژەوندیەکانیان بۆ یە گوشارەکانیان چرتردەکەنەوە،
 ئایا حکومەتی عێراق و هەرێم بیرلەودەکاتەوە لەداهاتوو دروشمی پێکەوە ژیان و ئاشتبوونەوەی نیشتمانی و کێشە هەڵواسراوە کان بەروچارەسەرێکی بنەڕەتی بەرزبکاتەوە یاخود بەردە وام دەبێت لەسەر ئەوسیاستەو  پرۆسەی سیاسی عێراق بەرەو هەڵدێر دەبات ئەمە ئەو پرسیارانە یە کەلە داهاتوودا وەلامیان دەداتەوە،
 بۆ کورد گرنگە جەخت لەسەر بەندەکانی دەستوور بکاتەوە لەوچوار چێوایەش کێشەکان بکەنە قۆناغێک کەدواجار هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ یاسا ئەوەش زەمانی شەراکەت و مانەوەی کورد ئایالەگەڵ عێراق هاوبەشکاری و گەشە سەندنی دەبێتە بنەمای  بەهێزکردنی  کوردستان لەرووی گەشەی دیموکراسی .
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ