بیروڕا
لە کەنارەکانی سەر بەستی دابۆ ژن
نه‌سرین كورده‌

مێژووی سەر جەم مرۆڤا یەتی پرە لەشەڕو شۆڕو کارسات وکێشە وململانێ، یەکێک لە وکێشا نەی  کەتا ئەمڕۆ بەگرفتێکی گەورەی بەردەوام پێشکەوتنی رەوتی میکانیزمی ژیان حیسابی بۆ دەکرێت مە حرومبوونی ژنان لە ئازادیەکانی خۆیان دیارە خۆی بۆخۆی سەربەستی چە مکێکی پیرۆزە لە فەر هەنگی بیری مرۆڤدا و لە هەموو ساتەوەختێکدامرۆڤ باس لەسەر بەستی  دەکات وەکو مافێکی  رەواو بێ قەیدو شەرت ، دوور لە هەموو تەوژمێکی ئایدولۆژی.
 توند تیژ لەسەر بنەمای رەگەزکە بەرامبەر ژنان دەکرێت لەهەڵکشاندایەو ژمارەی ڕووداوەکا نی دژ بەژنان سا ڵ بە ساڵ لە زیاد بوونەدایە ئەمەش بەپێی ئەو ئاماژانەی کە ڕێکخراو و دە زگا تایبەت مەندو ڕاگەیاندنەکان بڵاویدەکەنەوە بێگومان لە ئێستادا کوشتنی ژنان بووە بە  دیاردە و دیاردەیەکی سادەنیە و پێویستی بەکاری جدی و هەڵوێستە لەسەرکردن هەیە کە ئایا بۆ لەگەڵ ئەو هەموو هەوڵ و کۆششانەی رێکخراوەکان و کرانەوەی کۆ مەڵگەی  کورد بە رووی جیهاندا ئەم ژن کوشتنە هەر زیاد دەکات توندوتیژی دژی ژنان بەهەموو  جۆرەکانیەوە جەستە ی ودەرونی ئەمە بێجگە لەچەند ین حاڵە تی  هەراسانکردن و بێبەشکردنی ئابووری ئەم توندوتیژیە لەهەند ێك جاردا هاوڕەگەزە  ژنەکانیش تیا یدا بەشدارن وەک هاندێک پیاوان بۆ پیادەکردنی جۆرێ لەتوندوتیژی دەرهەق بەژنێك یان بەکچئك کە هەڵسوکەوتێکی کردوە لەگەڵ ناو ناوبانگ و بەها کۆمەلایەتیەکانی خێزان یان ئەو  گروپە کۆمەلا یەتیانە ناگونجێت.  
چاو دێران و شارە زایانی بواری کۆ مەلایەتی پێیان وایە کە ئەم دیارە بەلە ئەنجامی دەنگرتنی هەندێک بیرو باوەڕی کۆن و ئاراستەوە هاتووە کەکۆ مەڵگەی کوردی پێ گۆش کراوەو وابەئاسانی  بنەبر ناکرێت ئەگەر  رێکخراوەکان و حکو مەت بتوانن هەوڵ و کۆشش بەردەوام بدرێت بۆ گۆڕینی هزری هوشیاری کۆمەڵگە تاکو ئێستاش کۆمەڵگە  رەنگداەوەی هە یە.
 هەروەهاناتوانێت بەرەو پێش چوونی خێرابدرێت لە بواری ئاشتەوای کۆمەلایەتی و سەیرکردنی ژن وەک مرۆڤێکی یەکسان لەمافو ئازادییەکاندا گرنگە بەڵام پێویستی بەتێراونێک هەیە لە بارو دۆخی  ئێستای کوردستاندا.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ