بیروڕا
ترس و ئاینده‌ی گه‌نج
نه‌سرین كورده‌
ئێستا به‌هه‌زاران گه‌نج نیازی كۆڕه‌ویان هه‌یه‌ونیازی وڵات جێهیێشتنیان هه‌یه‌ به‌دوای مافدا بگه‌ڕێن له‌وڵاتێكی تر نه‌وه‌ك له‌ وڵاتی خۆیان ئاخر ئه‌وان داوای  ژیان ده‌كه‌ن له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  كێ هه‌یه‌ دڵی بێت وڵات جێبهێڵێت , گه‌رله‌ وڵاته‌كه‌یدا خۆشگوزه‌رانی بێت ,دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی وڵاتان و شارێك بۆ شارێكی تر پشتگوێخستن و نا عه‌داله‌تی و چه‌قبه‌ستوویی و كۆیلایه‌تی  له‌ وڵاته‌كه‌ یدا گه‌یشتۆته‌ته‌پڵی سه‌ر. گه‌نجا ته‌نها داوای ژیان ده‌كه‌ن و ژیانێكی گه‌نجانه‌ ئاخر ژیان به‌بێ ئازادی  مه‌رگه‌, گه‌ر تۆ ئازادیت لێسه‌ندم و پاركی ئازادیت دامێ ژیانت لێ سه‌ندم كاره‌بات لێبڕیم و موچه‌م نییه‌ ,دانه‌مه‌زراوم موچه‌ت نه‌دامێ و ڤێلات بۆ خۆت دروست كرد به‌دوای خۆتا سوته‌مه‌نیت لێبڕیم و ڕیزه‌ مۆنیكاتبه‌دوای خۆتا ڕیزكرد گه‌ر ئاوت  نه‌دامێ و هه‌ر بارانت  تاوانبار كرد ,گه‌ر په‌روه‌رده‌ت سه‌قه‌ت بوو په‌روه‌ردگارت تاوانبار كرد,گه‌ر ته‌ندروستیت بۆ نه‌گێراینه‌وه‌  كۆرۆنا ڤایرۆست تاوانباركرد.به‌ربه‌سته‌كانی  گه‌نجانی ئه‌م  وڵاته‌ی ئێمه‌ هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت . ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ   بادور دۆخ ئاڵۆزتر وخراپتر ده‌بێت ,بێكاری و نه‌بوونی ده‌روازه‌ییه‌ك بۆ خۆشگوزه‌رانی ته‌نگی پێ هه‌ ڵچنیبوون كه‌ وایان لێ ده‌كات له‌هه‌وڵسو كه‌وت ومۆڕاڵی كۆمه‌ڵگا لابده‌ن و خۆیان  سه‌رقاڵ بكه‌ن  به‌كاری  نا به‌جێ ,ئه‌وه‌ی لێره‌دا خۆزیارم  تیشكێك بخه‌مه‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی به‌كار هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان له‌ نێو گه‌نجاندا ده‌رئه‌نجامی  بیزاری  و كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات له‌ ئا ستی گرفتی  ئه‌م گه‌نجانه‌ی ڕاپێچ ده‌كات  به‌ره‌و نه‌هامه‌تی ده‌رده‌سه‌ری  به‌پێی پێویست  ئه‌رك وفرمانیان جێبه‌جی ناكه‌ن و دورده‌بن  له‌ زانستی خۆیان شه‌وانه‌ له‌ سه‌ر كوچه‌و شه‌قامه‌كانی  ئه‌م شاره‌ دا چه‌ندین  گه‌نج  سه‌رقاڵی مه‌شروب خواردنه‌وه‌ن زۆر ڕێیتێده‌چێت  به‌شێوه‌یه‌ك  خۆیان قوتار بكه‌ن  له‌ گرفته‌كانی  ڕۆژانه‌یاندا هه‌تا كو ساتێك  پشوو بده‌ن و بصنه‌ نێو دنیایه‌كی  دی له‌ كاتێكدا ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ ته‌نها خۆخه‌ڵه‌تاندنه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌كی  به‌سوود ی تێدا به‌دی ناكرێت به‌ڕاستی  ئاینده‌یه‌كی  ترسناك چاوه‌ڕوانی  گه‌نجان ده‌كان,و پێویستی به‌لێك دانه‌وه‌ی  وورد هه‌یه‌  كار ڕاگه‌یاندن ولێپرسراوانی ده‌سه‌ڵاته‌ و توێژینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌نجانه‌ دائه‌نجام بدات و له‌گرفته‌كانیان بكۆڵێته‌وه‌ نه‌وه‌ك  به‌چاوپێكه‌ویلكه‌ی ڕه‌ش له‌ دوره‌وه‌ لێیان بڕوانین ته‌نیا به‌ لێنیان پێبدرێت و جێبه‌جێ نه‌كرێت گه‌نج  له‌هه‌ر  كۆمه‌ڵگا پێگه‌یه‌كدا بێت  گه‌ر چاودێری  بكرێت  كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت و ڕێوشوێنیان هه‌بێت  بۆ دروستكردنی ژیانیان و كێشه‌ی ژیانی  هاوسه‌رێتی  بۆ دابین بكرێت  هه‌رگێز بیر له‌  كاری خراپ و نه‌شیاو ناكه‌نه‌وه‌  په‌نانه‌به‌نه‌ به‌ر  خواردنه‌وه‌ كهوله‌كان  و زیان به‌ جه‌سته‌یان بگه‌یه‌نێت و  له‌ڕووی  دارایی لاوازی  ده‌كات  بۆیه‌ ئه‌ركی هه‌موولایه‌كی ژیانی گه‌نجان به‌ره‌و ئاینده‌ی خۆش به‌رێ بكه‌ین...
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ