بیروڕا
بەشداری ژنان لەپرسە سیاسەکاندا گرنگە
نه‌سرین كورده‌

 

 پێگەی ژن لە پرسە جیا جیاکاندا رۆڵ وئامانجیان لەکاتی قەیرانەسیاسیەکاندا یەکێکەلە وپرسانەی ئەمرۆجیهانی سەرقاڵکردوە وه ک دەبینی  کە بەشی زۆری ژنان لە جیهاندا لە کاتی روودانی قەیرانە سیاسیەکاندا رۆڵێکی کاراو بەرچاو دەگێرن.

 پێگەی ژن لەپرسە جیاجیاکاندا جێگەی باس و خواس بووە و ژن قوربانیدانی مێژووی جیهانن ئەگەر چی مافی ژن جێگای مشت ومەرە لە ئەورپاش راستەلە نێوان ئێمەوئەواندا جیاوازیەکی هەیە بەلام باس لەپێگەورۆڵی ژن لەرۆژ هەلاتی ناوە راست بکەین دەبین کەپێگەی ژن لەم ولاتە زۆرنا هەموارە و رۆڵێکی زۆر کەم بەژن دراوە لە پرسە سیاسەکاندا ، لە هەرێمی کوردستان زۆر بەکەمی رۆڵ دراوەبەژن  بەداخەوە ژن لەولاتی ئێمەدا هەرلەکاتی لەدایکبوونیەوە جیاوازی رەگەزی بەرامبەر دەکرێت ئەورۆڵ وپێگەیە بەبراکەی دەدرێت هەرگیز بەو نادرێت لەکاتی کێشە کۆمەلایەتیەکاندا هەر ژنان پەراوێز دەخرێت زۆرینەی ئەوژنانەنی لەناوەندی بریاردان رۆڵی یەکەمیان نیە، پیاوان رێگە نادەن بەشێکی کەمیش کەمتەرخەمی خۆمانی  تێدایە بۆیە ئێمەی ژنان دەبێت دەنگ هەلبرین ویەک   هەڵوستبین بەجدی کاروخەبات بکەین بۆژنان بۆئەوەی متمانەی زیاتر دروست دروستبێت لەناو خودی ژناندا هەموو هێزوتوانا کان یەکخرێت فشاری زۆرتردروست بکرێت بۆئەوەی ژنان لەبریاردان وگفتۆگۆکانی سیاسی بەشداری باشیان هەبێت.

 ئەوەی ئێستا هەیەبەداخەوە لەمبارە ناهەموارەی خەڵکی تێکەوتووە لەنەبوونی مووچەوقەیران و شەری داعش وکۆچی گەنجان،سە رەرای ئەوهەموو کێشەوقەیرانە سیاسیەی دروستکراوە قەیرانەنی چ. سیاسی ئابوری و کۆمەڵایەتی روودەدات لە کۆبوونەوەوگفتوگۆ ودانوسان وپلاندانان وچارسەرکردنی کێشەکاندا رێژەیەکی کەم ژنان دەبینرێت لەکۆبوونەوەسیاسیەکان بۆ چارە سەرکردنی قەیرانگەلەکان چونکە ژنانیش هیچیان لە پیاوان کەمترنیە و نیوەی گۆمەڵگەشین.

هەروەها یەک دەنگی و یەکگرتویی ژنانیش زیاتر ئەوماڤەمان بۆدەستەبەردەکات.

‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ستران عەبدولڵە
ستران عەبدولڵە
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ