بیروڕا
"يخرب بيتك يا وطفي":
ئاری عومه‌ر

نازانم بۆچی ئەمشەو گۆرانى (يخرب بيتك يا وطفي)م بیركەوتەوە، ئەو گۆرانیە فۆلكلۆرییە سوریەى كە نەوەدەكان وەك پرتوقالە لەسەر زمانێكى هەموو كەسێك ببووە مۆدێل، هەروەك فۆڕمێكیش بوو لە پۆزى ئامێری سەتەلایتى ئەنەلۆك و دیجیتاڵ، سەربارى ئەوەش فیلم و شانۆكانى عادل ئیمامم بیرهاتەوە، ئەو ئەكتەرە بلیمەتە میسرییەى كەم لە ئیشەكانى هەیە، دەستەواژە و ئیدیۆمى (یخرب بیتى) تێدا بەكارنەهێنرابێت، ئەوەش بە باوەڕى من بە تەنها دەستەواژەیەكى ئاسایی بەكارهێنراوی كۆمەلآیەتى نییە و زمانەو زمان لە ئاستى میللی بەكاربهێنرێت، بەڵكو ئەو گوزارەیە دەشێت هەڵگری رەهەندی دیكە بێت، بەتایبەت رەنگدانەوەى چەشنێك لە ناڕەزایەتى و نیگەرانى بێت لەئاستى هەڵوێستێكى سیاسی، یان دیاردەیەكى ئابووری و كۆمەلآیەتى، یان دەركەوتەیەكى میدیایی یا هەر شتێكى تر.
بەكارخستنى ئەو ئیدیۆم و دەستەواژەیە، بەباوەڕى من جۆرێكە لە رەتكردنەوەى دۆخێكى باوو، ئەوەش دەرەتانێكى گونجاوە، تا ئەو ئیدیۆمە لە كوردستان و لەناو هاوكێشە ئاڵۆزەكانى ژیانى حزبی رووبەڕووى زۆر كەس بكەینەوەو بە ئاوێتەكردن لەگەڵ ئەو چەمكەى كە دەڵێت "تكایە با لەگرێژنە دەرنەچێت"، پێكەوە بیكەینە پاكێج، چونكە لەوە دڵنیام وەك چۆن سیاسیەكانى ئێمە، دەستەبژێرو نوخبەى ناو حزبەكان، چونكە لەبنەڕەتەوە باكیان بەوە نیە دۆخەكە لەگرێژنە دەردەچێت یان نا، دەبێت قۆناغى دووەم بێ سێ و دوو گۆرانیەكەى  وەتفی و مەقولەكەى عادل ئیمامیان بیربهێنینەوەو پێیان بڵێین "یخرب بیتى"، ئاخر ماڵى ئێمە شایستە بە روخان و وێرانبوونە، مەگەر وێرانى و رمان لەوە زیاتر كە سیاسەت و  ژیانى سیاسی ببێتە سەنتەرو چەقێك بۆ یەكتر شكاندن و ببێتە قاسەیەك بۆ دەستبەسەراگرتن و ببێتە وێستگەیەك بۆ هەڕاجكردنى هەڵوێست، مەگەر ماڵى ئێمە شایان بە خەراب و تێك ڕمان نیە وای لێ بێت، لەجێی توانا و عەقڵ، لەشوێنى بیركردنەوەو تێفكرینى هۆشمەندانە، وەلائـ و ملكەچی ببێتە ئەلتەرناتیف و هەموو ئەو بودەڵەو وەستاى قسەى بێ كردار، ببنە روخسارو رواڵەتى ئەم رۆژگارەى، تەنها منداڵى هەژارو نەگبەتى تێدا دەهاڕدرێ، ئەوە ئەو رۆژگارەیە، كە بەدەنگى بەرز هەقە بڵێین، یخرب بیتى.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ