بیروڕا
لەهەڵبژاردنی داهاتوو کورد کورسیەکانی کەم ئەکات
سالار مەحمود

بەپێی ئەو سیستەمەی دانراوە لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخەکە کورد لەهەڵبژاردنی داهاتووی عیراق کورسیەکانی کەم دەکات.  لە بنەمادا لەبەر ئەوەی سەرژمێری دانیشتوان نەکراوە دانانی کورسی پارێزگاکانی هەرێم دادپەروەر نیە. پشت بەستن بە فۆرمی خۆراک وەک جێگرەوەی سەرژمێری لەسەرەتاوە هەڵە بوە.
خاڵی نوێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق فرە بازنەیی و نوێنەرایەتی تاکەکەسیە.
لەیاسا نوێکەدا بەناڕاستەوخۆ ئاماژە بە تۆماری ئەلکترۆنی کراوە، بەڵام ئاکام فۆرمی خۆراک دەبێتە بنەما نەک بایۆمەتری، ئەمەش بواری گەورەتر بۆ ناڕوونی هێشتۆتەوە. هێشتا ۱٠٠٪ دەنگدەرانی عیراق کارتی بایۆمەتریان نیە.
کەمبوونی کورسیەکانی کورد بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی بە پاشەکشەی کوردەوە هەیە لە ناوچە دابڕاوەکان. یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ۲٠۱۹/۱۲/۲۹ دەنگی لەسەر دراوە، لەپەنجا مادە پێکهاتوە، هێشتا نا روون و گرفتدارە. بۆیە پێویستی بە پاشکۆی رونکاریی و تەواوکاریە.
‌‌ زیاتر ...
چاوەڕوان محمود
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ