بیروڕا
"پێش ریفراندۆم ئێمە دەوڵەت بووین"
سالار مەحمود

ریفراندۆم مومارەسەکردنی مافێک لە کاتێکی نەگونجاو
هێشتا کورد ئامادە نیە دیراسەیەکی زانستی دەرفەت و شکستە مێژوویەکانی چارەنووس بکات. 
هیچ کەس و لایەک دان بەهەڵەدا نانێت. ئەمەش ئاماژەیە بۆ لەدەستدانی دەرفەتەکانی ئایندەش.
هێشتا کورد سەرباری ئەزمەی حوکمڕانی  لە کوردستانی عیراقدا خاوەن قەوارەی نیمچە دەوڵەتە. بەڵام خۆی ناتوانێ باش بەڕێوەی ببات. دوای لەدەستدانی نیوەی خاکەکەیشی بەخۆیدا ناچێتەوە.
پێش ریفراندۆم ئێمە دەوڵەت بوین لەناو دەوڵەتدا
کوردستانێکی بەهێز لەناو عیراقێکی لاوازدا!
ئێستا هەرێمێکی لاواز لەناو عیراقێکی بەهێزدا.
ئێستاش کەس دەستی نەگرتووین بنەمای دەوڵەت لەهەرێم دروست بکەین. بەدەستبەرداربون لە عەشیرەتگەریی، گەندەڵی قوڵ و رێکخراو خێڵایەتی خزمایەتی و ناوچەگەریی. بەمەرجەعکردنی دامەزراوە فەرمیەکان نەک شەخس و حزب یا کوتلەیەک لە حزب.
لەم بۆنەیەدا گوتاری ئەو سەرکردە عەرەبانەی عیراق بیر دێنمەوە کە دەیانوت کورد نەوەی جنەو دەیەوێ خەونی جولەکە جێبەجێ بکات.
ئەی کوردینە لە جیاتی ئەم دوو بەرەیەو ئەم دابەشبونە، بڕۆن دیدی سێیەم بخوێننەوە  لەسەر مافی چارەنوس و ریفراندۆم و ئاکامەکانی.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ