بیروڕا
هیوایەك لە دەوران
شادمان مەلا حەسەن
سەرۆكی ئەمەریكا تۆماس ووردۆ ویلسون لە 8ی یەنایەری 1918 راگەیاندنێكی 14 خالی بلاوكردەوە .لە خالی 12دا باس لە مافی چارەنووسی گەلانی ژێر دەسەلاتی دەوڵەتی عوسمانی دەكات دوای تەواو بوونی جەنگ ,ئەمە هیوایەك بوو بۆ كورد.بۆ ئەم مەبەستە كۆنگرەی ئاشتی بەسترا,كۆنگرەی ئاشتی رۆژی 18ی یەنایەری ساڵی 1919 لە شارۆچكەی (ڤێرسا)ی سەربە شاری پاریس لە نێوان وڵاتانی هاوپەیمانی سەركەوتوو لە جەنگ بەسترا . مەبەست لە كۆنگرەكە گرتنە بەری رێگا چارەی ئاشتی بوو لە جیهاندا. هەروەها چارەسەری كێشەی ئەو میللەت و ناوچانەی كە كەوتبووە ژێر چنگی وڵاتانی هاوپەیمان.
راگەێنراوەكەی سەرۆك (وێلسۆن) سەرۆكی ئەمەرێكا بنەمای زۆرینەی گفتوگۆكانی ئەم كۆنگرەیەی پێك دەهێنا ,لە ئەنجامدا رۆژی 29ی یەنایەر لە راگەێنراوێكی كۆنگرەكەدا ئەوە راگەێنرا (وڵاتانی گەورەی هاوپەیمان و بێلایەن رێكەوتن لەبەر هەمان هۆكار بەتایبەت بەهۆی دەسەڵاتی ڕەشی تورك لەم ماوە مێژوویەی هەموو گەلانی ژێردەستەی فەرمان ڕەوایان كردووە, بەهۆی كوشتاری دڕندانەی ئەرمەنییەكان و میللەتانی تر لە رابردووی نزیكدا _ لەیەك جوداكردنەوەی ئەرمینیا و سوریا و میسۆپۆتامیا و كوردستان و فەڵەستین و نیمچە دوورگەی عەرەبی لە ئیمپراتۆریەتی توركی, لێك جوداكردنەوەیەكی تەواو لە یەكتر نابێ‌ زیان بە بەشەكانی تری دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی توركیا بگەینرێ‌. لەم راگەێنراوەدا ناوی كوردستان وەك دەستەواژەیكی سیاسی تازە هاتە كایەوە .لە كۆنگرەیەكی گەورەی نێو دەوڵەتیدا كۆنگرەكە چەندین لێكتێگەیشتنی نێوان وڵاتانی زلهێزی لێهاتە كایەوە .بەلام بۆ كورد هیچیان سوودی نەبوو ئەگەرچی جەنەڕاڵ (شەریف پاشا) وەك نوێنەری گەلی كورد خۆی ناساندبوو ,بەلام لە بنەڕاتدا شتیك نەبوو بەناوی وەفدی كوردی بۆ ئەم كۆنگرەیە.
ئەگەرچی بەپێی سەرچاوەكان شەریف پاشا بەگەرمی جموجۆلی لەگەل ئەندامانی وەفدی بەشداربوو لە كۆنگرەكەدا دەكرد .شەریف پاشا یاداشتێكی خستە بەردەمی ئەندامانی كۆنگرەكە . بەلام لە كۆتایدا هیچی لێ‌ سەوز نەبوو ,چونكە كورد لەسەردەمی جەنگ دۆڕاندبووی , ووردە جولانەوەكانی دوای جەنگ هاوتا نەبوو لەگەل بەرژەوەندی هیچ یەكێ‌ لە وڵاتە زلهێزەكان , بۆیە كەس پشتیوانی لە كورد و كێشەكەی نەدەكرد. لە كۆنگرەكەدا شەریف پاشا هەڵسا رێكەوتنێكی كرد لەگەل وەفدی ئەرمەنی كە پێك هاتبوو لە (ببوگۆز نۆبار پاشا و دكتۆر ئۆهانگیانیان جێگری سەرۆك كۆماری ئەرمینیا) كارەكەی شەریف پاشا لەو روانگەی كە كوردیش تاوانبار دەكرا بە بەشداری كردن لە جینۆسایدكردنی ئەرمەنیەكان, بۆیە رێكەوتنێكی لەگەل واژۆكردن كەوا كاربكرێ‌ بۆ سڕینەوەی هەموو پاشماوە خراپەكانی نێوان هەردوو نەتەوە, لە كۆتایشدا یاداشتێكی هاوبەشیان پێشكەش بە كۆنگرەكە كرد بۆ دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆی هاوسێی یەكتر وە بەلێنی پاراستنی مافی كەمینەكانیشیان دا بوو لە یاداشتەكەیاندا .شێخ مەحمود رەفیق حیلمی رەوانەكرد ببروسكەیەك پشتیوانی لە شەریف پاشا بكات وەكو كورد, بەلام پەیامەكەی پێ نەگەیشت. عەشیرەتە كوردەكان زیاتر لەشەڕ و قەیرانی جێگیر بوونی دەسەلاتی ئینگلیز و تورك بوون ,ئەوەندە ئاگایان لە چارەنووسی خۆیان نەبوو ,وەكو ئێستا چۆن ئەوەندی لەناوخۆ دژ بەیەكن ئەوەندە بۆ نەیارەكان یەكگرتوو نین.
‌‌ زیاتر ...
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
کاروان ئەحمەد عبدالرحمن
شادمان مەلا حەسەن
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ