بیروڕا
شەڕی براکوژی لەبەر قاپی هەرێمە
كاروان یاروەیس





ململانێ و ناکۆکیەکانی نێۆان هێزه سیاسیەکانی کوردستان،  چ لە قۆناغی خەباتی چەکداری و چ قۆناغی حوکمڕانی، بە زۆر قۆناغی خوێنڕشتن و ئاڵۆزیدا تێپەریووە،  بەڵام یەکەمجارە شەڕی پروپاگەندەو میدیایی نێوان دوو هێزی کوردستانی بگاتە ئاستێک، کە هێزێک لە قۆناغی شۆڕش و خەباتی چەکداری بێت، هێزێکی تری هاوخوێنی خۆی به تیرۆریست ناوی ببات. 

  ئەوەی ئێستا میدیای پارتی و پەکەکە دەیکەن، فووکردنە لەپشکۆی ئاگری شەڕی براکوژی. هەمیشە وابووە، لەپێشدا میدیای هەردوو لایەنی بەشەڕهاتوو، دەکەونە وێزەی یەکتری و دۆخەکە بەرەو شەڕ و رووبەروبوونەوەی چەکداری دەبەن. 

شەڕی براکوژی لەنێوان پارتی و پەکە لە بەر قاپی هەرێمی کوردستانە. لەبنەڕەتدا کێشەکە لەنێوان پارتی و پەکەکەیە، دەوڵەتی ئیقلیمیش ڕۆڵی هەیە لە قووڵکردنەوەی ناکۆکیەکان. پارتی دەیەوێ وا پیشانی بدات کێشەکە لەنێوان هەرێمی کوردستان و پەکەکەیە، بۆیە زیاتر حکومەتی هەرێم و میدیای سێبەری کردۆتە رووکاری شەڕەکە. 

پێشتریش لەووتارێکدا ووتومە، کابینەکانی پێشوو کوشتەی نەبوونی ئۆقرەیی سیاسی بوون. چونکە نەبوونی ئیستقراری سیاسی کاروباری حکومەتیش تووشی شکست ئەکات. نێچیرڤان بارزانی، کە سەرۆکی حکومەت بوو، نەرمی ئەنواند و زوو زوو خۆی ئەکرد بە بارەگای حزبەکاندا بۆ ئەوەی ئیستقراری سیاسی دەستەبەر بکات، بەڵام سەرۆکی ئەم کابینەیە بەدەستی خۆی نائیستقراری سیاسی دەخوڵقێنێ. 

ئەم شەڕەی نێوان میدیای پارتی و پەکەکە، دەریخست ئێمە وەک یەکێتی گرفتمان لەگەڵ پارتی لە حوکمڕانیدا تەنها لەسەر دەسەڵات و ژمارەی پۆستەکان و هاوسەنگی لە بڕیار و حوکمڕانیدا نیە، بەڵکو دەرکەوت گووتاری حکومەت لەلایەن پارتیەوە قۆرغکراوەو گووتاری حزبی پارتی هێنراوەتە ناو گووتاری حکومەتەوە. وتەبێژ و کۆد و پاسۆردی ماڵپەرو پەیچەکانی ڕەسمی دامەزراوەکانی حکومەح لای پارتین. 

کێ ئەتوانی گووتاری پارتی وەک حزب و گووتاری حکومەتی هەرێم کە بەحساب حکومەتی پارتی و یەکێتی و گۆڕانە و هەندێ لایەنی ترە لەیەک جیابکاتەوە؟ تیمی پارتی بەیاننامە بەناوی حکومەت بەڵام بەنەفەسی حزبی بڵاو دەکەنەوەو پرس و ڕا بە تیمی حزبە بەشداربوو و هاوبەشەکانی حکومەتیش ناکەن. 

ئێستا گرنگ ڕێگرییە لەشەڕی براکوژی. هەرێم گیرۆدەی قەیرانی بێمووچەیی و کۆرۆنا و دەیان کێشەی ترە، ئەگەر شەڕ هەڵبگیرسێ، هەرێم و پرسی کورد ئەچێتە دۆخێکەوە دوورنیە چیمان بەدەستهێناوە لەدەستی بدەینەوە.
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
ژیروان دەرگەڵەیی
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ