بیروڕا
کەیسی 140
كاروان یاروەیس

  کێشە و چارەنوسی ناوچە کوردستانیە تەعریبکراوەکان، لە ئێستادا کەیسێکی نیشتمانی و نەتەوەیی نیە لای هەرێمی کوردستان، ئەوەی جێگای بایەخ و گفتوگۆ بێت لەنێوان هەرێم و ناوەند تەنها بودجەیە. 
  ئەگەر ئەو بۆچوونەی سەرەوە وانیە فەرموون پێمان بڵێین، ئەم کەیسە چۆنە و لای کێیە و هێڵەکانی ئیشکردن لەسەری چیە؟ دامەزراوەکانی هەرێم چیان گەڵاڵەکردووە لەبارەیەوە؟ ئەی بۆچی دەستەی ناوچە کوردستانیە دابرێنراوەکاۆ لە کابینەی نۆیەم کارا نەکراوە لەبەرئەوەی پارتی کاندیدی سەرۆکی دەستەکەی بەدڵ نیە. 
هەرێمی کوردستان (بەتەنها پارتی) و حکومەتەکەی کازمی بەنێوەندگیری یونامی و ڕۆڵی تورکیا و ئەمریکا، بەبێدەنگی گفتوگۆیان کرد و بەئاشکرا ڕێککەوتنەکەیان ئیمزاکرد. 
ئەوەی هانی ئەم ڕێککەوتنەی داوە، نە خەمی ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکانە، نە خەمی گەڕانەوەی ئاوارەکانە، بەڵکو مەسەلەکە دەرکردنی پەکەکەیە. 
لە دوای لێکەوتەکانی ریفراندۆمەوە، کێشەی گەورە لە کەرکوک و خورماتوو و جەلەولا و خانەقین هەیە، بۆشایی ئەمنی خوڵقاوەو مەترسی لەسەر ژیانی کورد و پێکهاتەکانە، جۆرێکی تر لە تەعریب دەستی پێیکردۆتەوە، ئەی بۆچی حکومەتی هەرێم خەمی ئەو ناوچانەی نیە. چونکە بە پێچەوانەی شەنگالەوە، تورکیا نایەوێ ئارامی لەناوچەی کەرکوک هەبێت و ڕێککەوتن بکرێ. 
حکومەتی هەرێم بۆ کێشە و چارەنووسی ئەو ناوچانەی لەیەک پاکێچەوە پەرت کردو بەتەنها ئیشی لەسەر شەنگال کردووە؟ 
ئیتر کاتێتی یەکێتی ئیش لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و خورماتوو و خانەقین و حەمرین بکات، هێزی سیاسی و پەیوەندییەکانی و فراکسیۆنەکەی لەبەغدا و پێگەی سەرۆک کۆمار بەکاربێنێ لەم پێناوەدا.
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ