بیروڕا
داخستنی بالویزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەرەتای پێشهاتی نوێ
كاروان یاروەیس
ئیدارەی ئەمریکا بڕیاری دا،  بالویزخانەی وڵاتەکەیان لەعێراق، کە گەورەترین بالویزخانەیانە لە جیهاندا دابخەن. 

پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەتەلەفۆن دووجار پەیوەندی بە سەرۆکایەتی کۆمار و حکومەتەوە کردووە، جارێ بە ڕەقی و جارێ هەندێ هێورتر بڕیاری داخستنی بالویزخانەی ئەمریکای لە بەغدا پێراگەیاندوون. 
بەرپرسانی عێراق چەند جارێک پەیوەندیان بە ئەمریکیەکانەوە کردووەو هەوڵیانداوە پاشگەزیان بکەنەوە لە بڕیارەکە بەڵام بێسوود بووە.

ئەمریکیەکان بە بەرپرسانی عێراقیان ووتووە، هەوڵێک لە ئارادایە بۆ ئەوەی پەلاماری بالویزخانەکەیان لە بەغدا بدرێت و بچنە ژوورەوە. 

ئەم هەواڵانە سەرەتای پێشهاتی تازەن، ئەمریکا دەمێکە نیگەرانە لە پەلاماردان و مووشکەباران کردنی بالویرخانەکەیان. حکومەتی عێراق نەیتوانیوە پەلامارەکان ڕابگرێ ئەگەرچی زانیاری سەلمێنراویشی لەسەر ئەنجامدەرانی پەلامارەکان هەیە، پێشتر هەوڵیدا لەڕێگای دەزگای دژەتیرۆر دەستگیریان بکات، هەرچەندە هەندێکی لێ دەستگیرکردن، بەڵام دواتر لەژێر فشاردا ئازادی کردن و ئەڵێن گوایە داوای لێبوردنیشی لێکردوون. 

بەتایبەتی دوایین پەلامار لەشوێنێکەوە کراوە، لەماڵی وەزیری ناوخۆی عێراقەوە زۆر نزیکە.

ئەم بڕیارەی ئەمریکا بەدڵنیاییەوە هەڵچوون و کاردانەوەیەکی خێرا نیە، بچاوەروان دەکرێ ئەمریکا دوو هەنگاو بهاوێ، یەکەم سزای دیپلۆماتی ودووەمیش گورزوەشاندن لە توندرەوەکان لەڕێگای هێڕشی ئاسمانیەوە. 
بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئیدارەی ئێستای عێراق لەئەمریکاوە نزیکن، ئایا ئەمریکا کارێک ئەکات ڕووگیریان بکات؟ یاخود نەخێر پلانی پشتی پەردەیان پێکەوە دەبێت و ئەوەی پێشی پەردە دیوی ڕووکەشی یارییەکەیە؟
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ