بیروڕا
دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!
كاروان یاروەیس


بەداخەوە هەتا کێشەکان زیاتر کەڵەکە دەبن و دۆخی گوزەرانی خەڵک خراپتر دەبێت، هەتا ئەرکەکان  سەختتر دەبن و بەرپرسیاریەتیەکان قورستر، کەچی ئاست و کوالێتی پەرلەمان و کابینەکان زیاتر دادەبەزێت. 
دوای پێنج مانگ، لە کاتێکدا ،کە دۆخی سیاسی و گوزەرانی خەڵک زۆر دژوارە، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوەو لەبری خستنەرووی چارەسەر بۆ کێشەکان، حیکایەتی سەیرو سەمەرە دەگێرنەوەو مرۆڤ هێندەی تر بێ ئومێد دەکەن. 
هەرچی ئەو هەواڵانەی لەئارادان لە حکومەت و پەرلەمان، نەک ناتوانن دەرەقەتی چارەسەرکردنی کێشەکان بێن، بەڵکو لەمیانەی قسە و کۆبونەوەکاندا گرفتی تر سەرهەڵدەدەن و سۆسیالمیدیا و خەڵک بەخۆیانەوە سەرقاڵ ئەکەن. 
ئیدی وەختی بەفێرۆدانی کات و هیلاکترکردنی خەڵک نیە، نە پەرلەمان و نە حکومەت ناتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵکو پێویستە هەوڵی لایەنە سیاسیەکان دەست پێ بکات، بەتایبەتی لایەنە سەرەکیەکانی پێکهێنەری حکومەت، درێژەپێدان و کاتکوشتنی ناوێت، دوو ڕێگا لەبەردەمدایە: 
یەکەم/ گفتوگۆی ڕاشکاوانە، بۆ ئەوەی کێشەکان دیاری بکرێن، دواتر چارەسەر بخرێتەروو. 
دووەم/ لایەنە سیاسیەکان بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەخت بدەن و ماوەی شەش بۆ هەشت مانگ دیاری بکەن بۆ ئامادەکاری و زەمینەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەتایبەتی پێداچوونەوە بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و لیستی دەنگدەران، داوای هاوکاری و چاودێری لە نەتەوەیەکگرتوەکانیش بکرێ.
‌‌ زیاتر ...
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
نه‌سرین كورده‌
نه‌سرین كورده‌
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ