بیروڕا
کۆکردنەوەی ململانێکان
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان

یەکێتی کێشەی جەوهەری هەیە،کێشەکەش ڕەگوڕیشەی مێژووی خۆی هەیە.کێشەوململانێ ناوخۆییەکانی یەکێتی شێوازی جیاوازجیاوازی بەخۆیەوە بینیوە....زەحمەت ونائارامی زۆر یەخەی هەڤاڵان وجەماوەرەکەی  گرتوەویەکێتی ویەکێتیەکانی خاوکردۆتەوەولەهەندێک کاتدا لەوەستانی نزیک کردۆتەوە....
یەکێتی بەهەمووکێشەکانیەوە بەگوشاری هەڤاڵان کۆنگرەی چوارەمی بەست.... ئەگەرچی کۆنگرە هەمووکێشەکانی یەکلانەکردەوە....کۆنگرەی چوارەم زیاتر لەپرۆسەیەکی هەڵبژاردندا خۆی نمایشکرد بۆهەڵبژاردنی ژمارەیەک هەڤاڵی نوێ وپلە تازەکردنەوە  بۆهەڤاڵە کۆنەکان ،لەگەڵ ئەوەش هەندێک بەستەڵەکی ڕەقبووی شکان کەدەرئەنجام دروست دەکات...
قورسترین قۆناغی کێشەوململانێکانی ناوخۆی یەکێتی ئەوساڵانەبوو کەململانێکانی بونە ململانێی کەسی یان کەسەکان بەتایبەت لەنێوان پلە باڵاکان کە سەرەچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆپایەو دەسەڵات وپارە.... 
لەوسەردەمەدا ، هێزی سەربازی وئەمنی یەکێک بوولە مەترسی وهەڕەشەکان لەسەرخودی یەکتری و یەکێتی کەدەکرێت بڵێن قوناغی مەترسی گەورەبوو بۆ یەکێتی ویەکێتیەکان... بەتایبەت دوای کۆچی مام...
قۆناغی دووەمی سەختی ململانێکان لەهەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنفرانسی مەڵبەندوئۆرگانەکانی ڕێکخستن وڕۆژانی ناوکۆنگرەبوو،کەپارەودارای ڕۆڵی لەهێزی سەربازی وئەمنی زیاتربوو،کەدەکرێت ئەم قۆناغەناوبنێین قۆناغی پارەودارای بۆ یەک لاکردنەوەی ململانێکان،کە پاڵپشت بووبەونادادیانەی ساڵانی ڕابردو... لەڕێگەی دەنگی هەڤاڵان بۆوەرگرتن ولێسەندنەوەی دەسەڵاتی سیاسی ڕەهاوزاڵبونی هێزی پارەبوو بەسەرهێزی سەربازیدا...؟

ڕۆڵی کۆنگرەی چوارەم

یەکێک لەکارەکانی کۆنگرەی چوارەم، ململانێی سەربازی دوور خستەوە لە یەکلایکردنەوەی ململانێکانی ناوخۆی یەکێتی ... کاری دوهەمی دروستکردنی کوتلەی زۆرینە بوو لەناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆبڕیاردان و دروستکردنی بڕیاری سیاسی وڕێکەوتنەکان...و دورخستنەوەی ژمارەیەک لەململانێکارەکانی ناومەکتەبی سیاسی بەکەم کردنەوەی دەسەڵاتی ڕەهایان ... 
ڕۆڵی سێیەمی کۆنگرە گەڕانەوەی یەکێتی بوو بۆبەردەستی ماڵی مام جەلال ،کەلەئێستادا یەکێتی وحکومەت لەدەستی ئەواندایە کەساتێکی زێڕینە بۆدرێژەدان بەمیرایەتی ڕێبازی مام جەلال وئەوخواستەیە کەزۆرێک لەیەکێتیەکان چاوەڕوانی بوون..
ڕۆڵی چوارەمی کۆنگرە گەڕانەوەی هاوسەنگی هێزی بەڕێوەبردنی یەکێتی یە لەناوچەیوە گەیاندنی بۆ هەمووکوردستان بەهەڵبژاردنی سەرکردایەتی لەسەرئاستی جوگرافیا...کەبەرپرسیاری لەزۆنێکەوە گواستەوە بۆشارەکانی تر لەسەر ئاستی سەرکردایەتی .... 

کۆکردنەوەی ململانێکاند
لەدوای کۆنگرەی چوارەمەوە ململانێکانی ناوخۆی یەکێتی گۆڕانی جەوهەریان بەسەرداهات،ململانێکان لەکەسەدەستڕۆیشتوەکانەوە گوازرایەوە بۆئەوگەنجانەی کەپلەی باڵاودەسەڵاتی سیاسیان نەبووبەڵام هەمیشەیەکێکبوون لەناوەدیارەکان بۆڕێکخستنەوەی ململانێکان....
واتە دوای کۆنگرەی چوار ململانێکان کۆکرانەوە لەقۆناغی کەسیەوە بۆناو ماڵی مام جەلال کەلەئێستادا دەسەڵاتی حکومەت ویەکێتیان لەدەست دایە وبەرپرسیارن لەئایندەی یەکێتی، لەدروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان کەسەکان وخێزانەدەست ڕۆیشتوەکانی ناویەکێتی کەگرنگە بەئاگابن لەتێکۆشەرو هەڤاڵەماندوەکان وچاویان هەمیشەلەسەر کەسوکاری شەهیدان بێت... 
بەئاگابن بۆدروستکردی هاوسەنگی یەکێتی لەگەڵ حیزبەسیاسیەکان وبەتایبەت پارتی وبەڕێوەبردی حکومەت... ژیرانە ململانێکان لەگەڵ حیزبەسیاسیەکان کۆکەنەوە بەئاراستەی ئاشتی سیاسی وکۆمەڵایەتی وبەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان...

قۆناغی نوێی ململانێکان؟
ئەگەر ... ماڵی مام ژیرانەو وریایانە،مامەڵە لەگەڵ ئەوهێزە زۆرەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نەکەن وپێکەوەڕابەرایەتی یەکێتی نەکەن ..پێی دەچێت قۆناغی نوێی ململانێ دروست بێت کە قۆناغی ململانێی ناوماڵ بێت کەلەیەکێتیەوە دادە چۆڕێت بۆناوخێزانی مام .... کەئەمەش ترسناکترین ساتەکانی دەسەڵاتی ماڵی مام دەبێت بۆبەڕێوەبردن....دەبێتە درێژەپێدەری نەهامەتی وقوڵکردنەوەودرێژکردنەوەی ململانێکان لەناویەکێتیەوە بۆناوخێزان کەبۆپشتاوپشت درێژدەبێتەوە...
بەپێچەوانەوە باش ڕابەرایەتی بکەن دەبێتەسەنگی مەحەکی سەرکردایەتی کردنیان بۆیەکێتی وڕێبازەکەی جەنابی مام جەلال وەدەشبێتە گەڕانەوەی هیوا بۆجەماوەری یەکێتی ودەبێتە جۆرێک لەدڵنیایی بوسەرمایەدارەکانی زۆنی سەوز...کەئەمەش دەبێتە بۆژانەوەی باری دارای خەڵک وناوچەکە...
دەبێتە گەڕانەوەی هێزی یەکێتی لەناوهەرێم وحیزبەسیاسیەکان وبەتایبەتر لەنێوان یەکێتی وپارتی ...بەئاراستەی گەڕانەوەی یەکێتی بۆهاوبەشی ڕاستەقینە لەبەڕێوەبردنی حکومەت وبەشداری لەبڕیارەسیاسی وپەیوەندیە دبلوماسیەکاندا لەهەرێم ودەرەوەی هەرێم...کەئەمەش هەموویەکێتیەکان ودانیشتوانی هەرێم سودمەند دەبن...کەدواجار بەدرەوشانەوەی نەوەکانی ماڵی مام جەلال کۆتای دێت... 

‌‌ زیاتر ...
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
بێستون سابوراوایی
بورهان عه‌بدولڕه‌حمان
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ