بیروڕا
ئەوەی پێویستە ئێستا یەکێتی بیکات
رێبوار ستار

ماوەی چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستان بە بارو دۆخێکی ئاڵۆزوچەندین قەیرانی جۆراوجۆردا تێدەپەڕێت وتادێت دۆخەکە خراپتروئاڵۆزتردەبێت ژیان وگوزەرانی خەڵک ڕۆژبەڕۆژ سەخت تردەبێت لەدوای کۆچی دوای مام بێ هیوای ڕوویکردۆتە هەرێمی کوردستان وکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە دۆخێکی نالەباردا دەگوزەرێ بەهۆی ململانێ کانی نێوان هەرێم وبغداد لەسەر دۆسیەی نەوت وگازو ناردنی بڕە پارەیەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە جاران بەهۆی سیاسەتەحەکیمانەکەی سەرۆک مام جەلالەوە ئەم کێشانە بەئاسانی چارەسەر دەکران بەڵام لەدوای مام کێشەکان تادێت ئاڵۆزتر دەبێت وتاگەیشتۆتەبنبەست و مووچەی مووچەخۆران لەمەترسیدایە وکۆمەڵانی خەڵک لەبێ هیواییەکی زۆردادەژین ئەویش بەهۆی پاشگەزبونەوەی حکومەتی هەرێم بەناردنی نەوت بەرامبەر ئەوبڕەپارەیەی کەبغداد دەینێرێ بۆمووچەخۆرانی هەرێم  کەپێشتر لەسەری ڕێککەوتبوون بۆیە ئێستا  هەمووهیواکانیان وئومێدێکیان بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان وهاوسەرۆکان وسەرکردایەتی یەکێتی یە بۆیە ئەوەی گرنگەوپێویستە لەئێستادا سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی  نائاسای ببە ستێت سەبارەت بەم دۆخەوتاوتوێی  پرسی مووچەومووەخۆران وگوزەرانی خەڵک بکات تابتوانێ بڕیارێکی دروست بدات وچارەسەرێکی گونجاوبۆئەم دۆخە خراپەی خەڵک بدۆزێتەوەوببێتەفریاد ڕەسی کۆمەڵانی خەڵک وەک هەمیشەوپێشتری بۆیە پێویستە بەڕێزان هاوسەرۆکانی یەکێتی هەمووهەوڵەدبلۆماتیەکانیان بخەنەگەر‌بۆ چارەسەری ئەم دۆخەلەگەڵ بغداد وچیتر چاوەڕێ نەکەن چونکە ژیان وگوزانی خەڵک  تادێت خراپ وخراپتر دەبێت ودوابڕیاروهەڵوێستی یەکێتی بەپارتی بڵێن  تاپێکەوە بڕیارێکی دروست  بدەن لەپێنابەرەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندابێت گەر بێ هیواش بوون ئەواپێویستە هەڵوێستێکی وابدات کەلەگەڵ ئێش وئازارەکانی  خەڵکدابێت وهەرچی پێ دەکرێت بیکات بۆگێڕانەوەی بژێوی ژیانی خەڵک.
‌‌ زیاتر ...
چاوەڕوان محمود
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
بێستون سابوراوایی
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ