بیروڕا
پێدەچێت دیسان خەڵکی کوردستان باجی کەلەڕەقی پارتی بدات
رێبوار ستار
 من ناڵێم ململانێی نێوان حکومەتی هەرێم وبەغداد  دەڵێم ململانێی نێوان پارتی وبغداد چونکە ئەم دۆسیەی نەوت وبڕە پارەیە تەنها پارتی لای پارتیە وخۆشی بەرپرسەلێی وهیچ ناەوانێ لەحکومەت بڕیاربدات ئەگەر پارتی ڕازی نەبێت یان بەجۆرێکی تر پارتی بەهەمووشێوەیەک بەتەواوەتی قورخی هەمووجومگەکانی حکومەتی هەرێمی کردوە بۆیە ئەبێت بڵێین ململانێی نێوان پارتی وبغدادجارێکی تر سەری هەڵدایەوە و جارێکی تر دیسان مووچەو قوت وبژێوی کۆمەڵانی  خەڵکی کوردستان دەکەوێتە ژێر مەترسی دەبێتە قوربانی سیاسەتی هەڵەو لەپێناو کەلەڕەقی پارتی ئەویش بەسیاسەتی( ئەوەی خۆم بۆخۆم وئەوەی تۆش ئەخۆم ). کە وابڕیاربووحکومەتەکەی پارتی لەبری ئەوبڕەپارەیەی بەغداد دەینێرێت بۆهەرێم ئەمیش ڕۆژانە بڕێک نەوت بنێرێت بۆبغداد لەڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە بەڵام هەروەک  هەمووجاره کانی ترپارتی پەشیمان بوەوە  ئەگەرچی پێشتر گفتوگۆو دانوستان لەنێوان هەردوولاداهەبوو بگرە تائاستێکی باش گەیشتبونە لێک تێگەیشتن وتەنانەت حکومەتی عێراق پابندبوو بەناردی بڕەموچەی  مووچەخۆرانی هەرێم لەسەر ئەوڕێکەوتنەی کەلەسەری ڕێک کەوتبون بۆیە ئەمەش جارێکی تر کوردستان وهەرێم دەخاتە بەردەم خرابترین دۆخی  بژێوی ژیانی خەڵکەکەی ودانیشتوانی هەرێم ئەوەیش تەنها لەپێناو وەک هەمیشە  وپاوەن کاری وقۆرخکاری باڵادەستانی پارتی و دەست گرتن بەسەر نەوت وگازوسەروەت وسامانی ئەم هەرێمەدا تەنها لەپێناوخۆیان وبنەماڵەکەیاندا لەبەرامبەریشدا  بۆیە لەباتی لەناوهۆڵی پەرلەمان  بڵێن بیکە بەخاتری ئەم ڕیشە سپیەو هەستن بەدەرکردنی بەیاننامەی بەدەر کردنی بەیاننامەی ڕاکێشانی سۆزی خەڵک بڕوۆن پابەندبن بەوبەڵێنانەی خۆتانەوەکەداوتانە هەروەک ئەوەی ئەم شەولەئەکاونتی هاوڕێم هەڤاڵ ستران عەبدوڵا بینم کۆمێنتێکی نوسیبوو ئەڵێ (بەڕیش نیە بەئیشە)سەد لەسەد ئەم پەندە تەواوە . چونکە بەخاتری ڕیش سپیەکەوبەیاننامەی سۆزڕاکێشانی خەڵک ئەمانە هیچی ناچێتە گیرفانی فەرمانبەرێک  یان قوتی خێزانێک دابین ناکات چونکە پێدانی مووچە ڕێک  وەک مەتەڵی لێهاتوە نازانێ کەی موچەوەردەگرێت ومووچەی مانگی چەندە بۆیە واباشترە حکومەتەکەی پارتی پابەند بێت بەوڕێککەونەوە ئەوەی بەناوی حکومەتی هەرێمەوە ڕێککەوتون جێبەجێی بکات ئەگەر ئەوان ئەیانەوێ کۆمەڵانی خەڵک ژیانێکی ئاسای بژین ومووچەکانیان مسۆگەربێت پابەندبێت بەوڕکەوتنەوە وەپێویستیشە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش وەک هەمیشە لە بەرەی خەڵکدابێت وکۆمەڵانی خەڵک چیان ویست ئەوەبکات چونکە دواجار لەپێناوخەڵک وژیانی خەڵکدا ولەهەناوی خەڵکیشدا دروستبوە چونکەلەئێستاشدا تاکە هیوای خەڵک یەکێتی وهاسەرۆکەکانیەتی کە بەسیاسەتەحەکیمانەکەی مام  ئەم دۆخەش تێپەڕێنن  وە   پێویستە پارتیش  لەکەلی شەیتان بێتەخوارەوەووازکەلەڕەقی  موزایەدەو سیاسەتی سۆز ڕاکێشانی خەڵک  بهێنێت ئیتر بابەس بێت خەڵک ژیانی ئەوێت  خەڵک ئیشی وبەیاننامەی بێ بنەمانیە ودەست هێنان بەڕیشی سپی دانیە مووچەی ئەوێ
‌‌ زیاتر ...
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
كاروان یاروەیس
ژیروان دەرگەڵەیی
پارێزه‌ر نسار مسته‌فا
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ